دھۆک پیشەگەرێکی کامیرونی دەھێنێتە ریزی یانەکەی
بەمەبەستی بەھێزکردنەوەی ریزی پێک ھاتەی یانەکەی لە یارییەکانی داھاتووی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە یارییەکانی لە رۆژانی داھاتوو دەستپێبکاتەوە، دەستەی کارگێری یانەی دھۆک جارێکی تر پەنای بردە بەر گفت گۆکردن لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری کامیرونی ئەنیست ئەنیگا بۆ ئەوەی ھێلی ھێرشبەری یانەکە جارێکی تر بەھێزی بەخۆیەوە ببینی لە یارییەکانی تیپەکە و ببێتە پاڵنەرێکی باش بۆ سەرکەوتنی یانەکە بۆ خولی بژاردەی عێراقی ، پێشتریش ئەنیست پەیوەندی لە یانەی دھۆک کردوە چەند یارییەکیش یاری بۆ یانەکە کردبوو بەڵام بەھۆی گرفتە داراییەکانی یانەکە ریزی یانەکەی جێھیشتبوو، لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ریزی یانەی دھۆکیش محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک گوتی: ئێمە دەمانەوێ لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی ئاستمان بەرەوو بەرزز بوونەوە دەچێت بۆ ئەم مەبەستەش دەمانەوێ ھێلی ھێرشبەری یانەکەمان بەھێنانی چەند یاریزانێک بەھێز بکەینەوە ، بۆیە گفت و گۆکانمان لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەکەمان ئەنیست ئەنیگا پیشەگەری کامیرونی دەستپێکردوە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە رێزی یانەکە بڕیاریشە ئەمڕۆ سێ شەممە بگاتە شاری دھۆک بۆ درێژەدان بە گفت و گۆکان بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەرێتەوە ریزی یانەکەمان ھەرچەندە پێشتر بە ھۆی کێشەی دارایی و پێنەدانی بڕی گرێبەستەکەی ریزی یانەکەی جێھێشتووە بۆیە قسەمان لەگەڵی کردوە ئەوە داوای ئەوەی کردوە کەوا بڕی گرێبەستەکەی بدەنی و ئێمەش ئەوەمان پێ راگەیاندوە کە دوو مانگێک بوەستێت لەسەرمان بۆ ئەوەی بۆی دابین بکەین، لەم بروایەشم کە دەتوانین بگەینە یەکتری بەئامانجی خزمەت کردنی زیاتری یانەکەمان.
