٧ی ئەم مانگە یارییەکانی خولی نایابی عێراق دەست پێدەکاتەوە
دوای ئەوەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە قۆناغی دووەم بەھۆی دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی ھەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەنجامدانی یارییە دۆستانەکان و دەستینشان کردنی یاریزانانی لەلایەن ئەکرم سەلمانی ڕاھێنەری تازەی ھەڵبژاردەکە یارییەکانی خولی نایابی عێراقی وەستابوو بۆ ماوەیەک، بەڵام بڕیارە ھەفتەی داھاتوو یارییەکانی بەبەشداری سەرجەم یانەکان دەستپێبکاتەوە بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی، لە بارەی ئەنجامدانی یارییەکانیش سادق عەبدولموحسین ئەندامی لێژنەی پێشبرکێیەکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی یارییەکانی ھەفتەی حەفتەمی قۆناغی دووەمی خولەکەیی دیار کرد لە نێوان یانەکان و ئاماژەشی بەوە دا کەوا بەھۆی یارییە دۆستانەکانی ھەڵبژاردەی عێراقەوە یارییەکان دواخراوە بۆیە ھیچ گرفتێک نییە و بڕیارە لە ٧ی ئەم مانگە یارییەکان جارێکی تر دەست پێبکاتەوە لە ھەردوو کۆمەلەکەش ھەریەک لە یانەکانی زەورا بە کۆکردنەوەی ٢٢خاڵ و شورتە بە کۆکردنەوەی ٢٩خاڵ پێشەنگی یانەکانیان گرتووە یارییەکانیش بەمشێوەی خوارەوە بەرێوە دەچێت.
٧-٤
دھۆک –نەفت
٨-٤
زاخۆ –کارەبا
شورتە-حدود
نەفتی جنوب-نەفتی وەست
٩-٤
ھەولێر-مەسافی
کەربەلا-کەرخ
زەورا- جەوییە
١٠-٤
نەفتی میسان-نەجەف
بەغداد-تەلەبە
