یاریزانێكی یانەی هەولێر دوو ملوانكە لە پاڵەوانێتی پایسكلسوارى بەدەست دەهێنێت
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی عێراق بە تیپێكی گەورە بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە كرد و زۆرەبەی یاریزانەكان بە تایبەتی لەسەر ئاستی ئافرەتان كورد بوون و هەروەها راهێنەرەكانیش كورد بوون، بەڵام ئەنجامی لەم پاڵەوانێتیە وەكو پێویست، بەڵكو ئەنجامەكان بووە جێگەی سەرسوومانی هەموو چاودێرانی یاری پایسكلسواری.
لەم پاڵەوانێتیە یاریزانی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی پێشكەوتووانی عێراق (عەلی عەبدولخەزیەر ) تووانی دوو ملوانكەی برۆنز بە دەستبهێنێت لە كۆی 3 ملوانكەی برۆنز بۆ عێراق.
راهێنەری یانەی هەولێر عەبدولقادر نورەدین ئەوەیش یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە.
وا بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە شاندی هەڵبژاردەی عێراق بگرێتەوە هەولێری پایتەخت.
رێبین رەمزی
