پێشمەرگەی سلێمانی سەرپەرشتیارییەكی نۆی بۆ تیپەكەی دەستنیشان دەكات
لەمباریەوە میران محەمەد راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەركەمان گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه و له دوایی ڕاوێژ به كۆی ده‌نگ ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه په‌سه‌ند كرا ، هه‌روه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ده‌ست خۆشی له مامۆستا ئازاد وه‌هاب كرد كه له ماوه‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه زۆر له خۆبوردوانه و ماندوو نه‌ناسانه به پێی توانایی خۆی كاره‌كانی ڕاپه‌ڕاندووه و ماندوو بووه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه وه بڕیاریش درا كه به‌ڕێزیان وه‌ك ئه‌ندامێكی دڵسۆزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بمێنیته‌وه .
لە درێژەی قسەكانیدا میران گوتی: هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه (شێرزاد محه‌مه‌د ) به شێوه‌یه‌كی كاتی تا ده‌ست نیشان كردنی كه‌سێكی گونجاو كرایه سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه.
جێگەی باسە لە وەرزی ئەمسالدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان ئەنجامی وەكو پێویست نییە و ركابەری لەسەر مانەوە لە خولەكە دەكات بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
