باسكەی سۆلاڤی كەركووك گەیشتە نایابی عێراق

باسكەی سۆلاڤی كەركووك گەیشتە نایابی عێراق
دوای ئەوەی لە وەرزی ئەمسالی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی باسكە هەردوو یانەی كوردستانی زاخۆ و دهۆك بەهۆی كێشە داراییەكان كشانەوەی خۆیان لە خولەكە راگەیاند، رەنگە ئەم كشانەوەیە ببێتە هۆكاری دابەزینی هەردوو یانە.
كەچی لە چەند رۆژی رابردوو خولی پلە یەكەكانی عێراق بۆ تۆپی باسكە كۆتایی هات و لە یارییەكی چارەنووساز و گرنگدا هەردوو یانەی سۆلاڤی كەركووك و ئەعزەمیە بەغداد رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لە یارییەكی بەهێزدا یانەی سۆلاڤی كەركووك توانی یارییەكە بە ئەنجامی كۆتاهێنا (67-63) خاڵ یارییەكەی بردووە و سەركەوت بۆ خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top