سوارێز: میسی ژمارە یەكی جیهانە

سوارێز:  میسی ژمارە یەكی جیهانە
هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئۆرگوای لویس سوارێز دانی بەوە دانا كە ئەو نەهاتۆتە یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی یاریزان میسی بێت، چونكە میسی یاریزانی ژمارە یەكە لە جیهان. سوارێز لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆییەكی كەتالۆنیا گوتی: پێویستمان بە بیركردنەوە نییە بۆ ئەوەی بزانین كە میسی چ یاریزانێكی گەورەیە، من نەهاتووم بۆ ئەوە شتێك وەربگرم كە بۆ من نییە، چونكە هەموومان دەزانین كە میسی ژمارە یەكی جیهانە .
دەر بارەی نیمار كە زۆر جار بۆ خۆی یاری دەكات سوارێز گوتی: من لە نیمار تووڕە نیم، چونكە بۆ خۆی دەیەوێت هێرشەكە تەواو بكات، هەندێكجاریش هێرشبەر دەبێت خۆویست بێت، من دڵنیام نیمار لە داهاتوو خەڵاتی تۆپی زێڕین وەردەگرێت.
دەربارەی یاری كلاسیكۆ سوارێز گوتی: ئێمە بە چوار خاڵ لە پێش یانەی ریال مەدریدین، بەڵام خولی ئیسپانیا یەكلا نەبۆتەوە و نازانین لە داهاتوو چی روودەدات، پێویستە پشت بە خۆمان ببەستین و لە یارییەكانی داهاتوو سەركەوتن بە دەست بهێنین.
دەربارەی یاری بەرامبەر پاری سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ سوارێز گوتی: ئەگەر بمانەوێت خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنن، ئەوە دەبێ لە یانە بەهێزەكان ببەینەوە .
Top