كچانی هەولێر چاویان لە دەستكەوتە

كچانی هەولێر چاویان لە دەستكەوتە
وا بڕیارە ئەمرۆ لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی شاندی هەڵبژاردەی كچانی پارێزگای هەولێر بۆ گۆرەپان و مەیدان بچنە شاری بەغداد بەمەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی پارێزگاكانی عێراق، كە لە یاریگەی شەعب ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی كوران و كچان.
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی كچانی هەولێر بە 14یاریزان بەشداری دەكەن و بەسەرپەرشتی هەردوو راهێنەر (رێبوار محیەدین و رەعد) و یاریزانەكانیش بریتین لە (تمارا شاكر، تارا شاكر، سالی محەمەد، زینب عەبدولحەمید، ریم عەبدولحەمید، مەریم عەبدولحەمید، ندی فەرهاد، مونا ئەحمەد، لاڤین لوقمان، لیلۆز لوقمان، ژاكاو رۆستم، ئالا تەلعەت، فاتمە كاوە، میسرە تاریق).
هەڵبژاردەی كچانی هەولێر هەوڵ دەدەن لە پاڵەوانێتیە بە ئەنجامی باش بگەرێنەوە پایتەخت و هەروەها هەوڵی تۆماركردنی چەند ژمارەیەكی پێوانەییش دەدەن و چاوەڕوان دەكرێت چەند یاریزانێك بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بكرێن.
رێبین رەمزی
Top