كچێكی 17 ساڵ ژمارەی پێوانەیی عێراقی شكاند
له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا كه كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان له ڕكابه‌ری بوون بۆ ده‌ست خستنی ئه‌نجام و له پاش ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز كچه یاریزانێكی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
ئاڤا عه‌تا كچه نیشان شكێنی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دوایی نیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی له ته‌مه‌نی 17 ساڵ شكێنێت و له یاری تفه‌نگ 388 خاڵی كۆكرده‌وه .
ئەم یەكەم جارە كچە كوردێك ژمارەیی پێوانەیی لەسەر ئاستی عێراق بشكێنێت بە پێی چاودێران ئەم كچە یاریزانە دوا رۆژێكی گەش چاوەڕوانی دەكات.
رێبین رەمزی
