خێزانێك گیانی خۆیان كردە قوربانی كلاسیكۆ

خێزانێك گیانی خۆیان كردە قوربانی كلاسیكۆ
رۆژ لە دوای رۆژ چەندین چیرۆكی سەیری كەوتنی فرۆكە ئەڵمانیەكە ئاشكرا دەبێت، كە یەكەمین چیرۆك پاڵەوانەكەی یانەی دال كورد بوو، كە بەشێوەیەكی سەرسووهێنەر لە مردن رزگاریان بوو، ئەوەتا ئەمرۆ چیرۆكەیەكی تری ئەم رووداوە ئاشكرا دەبێت، كە ئەوەیش خێزانێكی كازخستانیە لە پێناو ئامادەبوونیان لە یاری كلاسیكۆی بەرشلۆنە و ریال مەدرید بوونە قوربانی و گیانیان بە خاك سپارد.
بزنسمانێكی كازخستانی تەمەن (50) ساڵ و خێزانەكەی تەمەن (49)ن كە ئەویش بزنسمانە و لەگەڵ كۆرەكەیان تەمەن (26) ساڵ، لەگەڵ تەواوبوونی یاری كلاسیكۆی بەرشلۆنە و ریال مەدرید، بڕیاریان دا سواری ئەم فرۆكەیە بن بۆ ئەوەی بچنە شاری دۆسلدۆرف بۆ تەواو كردنی چەند كارێكی تایبەت، كەچی بوونە قوربانی گیانیان لە دەستدا.
بە پێی كەس و كاری ئەم خێزانە، تەنیا مندالێكی تەمەن 12 ساڵان لە دوای خۆیان جێهیشتووە لە كازخستان.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرۆكی كازخستان فەرمانی دا بە زووترین كات رووفاتی ئەم خێزانە بدۆزرێتەوە و بگرێتەوە كازخستان بۆ ئەوەی لە زێدی باو و باپێران بەخاك سپێدرینز
رێبین رەمزی
Top