لە خولی پلە یەکی کوردستان گارە بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکان
لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی سێزدەھەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە ھەفتە دوای ھەفتە ڕکابەرییەکانی بەدەستھێنانی پلێتی سەرکەوتن بۆ خولی نایاب نزیکتر دەبێتەوە بۆ ئەم ھەفتەیەش ژمارەیەک ڕووبەرووی بوونەوەی گرنگ لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لە سەر یاریگای پردێ لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی گارەو ئاڵتون کۆپری ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو یاریزانانی گارە توانیان بە ئاستە بەرزەکەیان بە سێ گۆڵ و سێ خاڵ بگەرێنەوە دھۆک و پێشەنگی یانەکان قایمتر بکەن، گۆڵەکانی گارە ھەریەک لە یاریزانان(ئومێد ئەحمەد٢گۆڵ یەکیان بە لێدانی سزا،خەسرۆ محەمەد)، تاکە ۆگڵی یانەی ئاڵتون کۆپری(ئەدیبایۆ نورەدین) تۆماری کرد و رافح خەلێف لێدانێکی سزای بۆ یانەی خاوەن یاریگا لە کیس دا، لەلایەکی دیکەوەش لە قەزای سۆران ھەردوو یانەی سۆران و ھەلۆی دەڤەری بارزان بەیەک گەیشتن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، لە دێربی شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سیروانی نوێ و ئاشتی بەیەک گەیشتن ، لەم یارییەشدا بە پێچەوانەی پێش بینیەکان یانەی ئاشتی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی بە کۆتایی بھێنێت بە ئەنجامی(٣-٢)گۆڵ یارییەکەی بردەوەو سێ خاڵی گرنگی لە یانەی سیروانی نوێ ھاوشاری وەرگرت، یانەی ئاڵاش دووچاری شکیتَکی تر بوو لەسەر دەستی یانەی دەربەندیخان ، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دەربەندیخانی خاوەن یاریگا توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە، گۆڵەکانی دەربەندیخان ھەریەک لە یاریزانان(غەزوان وەلید ،سەرکەوت عومەر)تۆماریان کرد، تاکە گۆڵی ئاڵا یاریزان(ھاوتا کامەران)تۆماری کرد، یانەی کۆیەش لەدەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەسەردەستی یانەی شەھیدان بەدەست ھێنا لەم یارییەشدا یاریزانانی کۆیە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ سەرکەوتنیان تۆمارکرد، گۆڵەکانی کۆیە ھەریەک لە یاریزانان (بەرھەم محەمەد،یونس نوری)تۆماری کرد، تاکە گۆڵی شەھیدان یاریزان(وشیار جەمال)تۆماری کرد، یانە سۆلاڤیش بە براوە دانرا لەبەرامبەر یانەی سەرچنار بەھۆی ئامادەنەبوونی تیپی سەرچنار بەھۆی پاشەکشەی لە خولەکە، یانەی ھەلەبجەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەورەی شاری کەرکوکی کردو لە یارییەکی ئاست مام ناوەندا ھەردوو یانە بە گۆلێک و بەخالێک ڕازی بوون، گۆڵەکەی ھەڵەبجە یاریزان (ھەردی سەیفەدین)تۆماری کرد و لەم یارییەش ھەڵەبجەییەکان لێدانێکیان لەدەستدا، گۆڵی شەھیدان یاریزان(ھاودیان ئەحمەد)ی یاریزانی ھەڵەبجە بەھەلە بۆ شەھیدانی تۆمارکرد، یانەی سێمێلیش لە شاری کەرکوک بووە میوانی یانەی خاکی خاوەن یاریگا لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سێمێل توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا.
١-گارە ٢٧خاڵ
٢-سیروانی نوێ ٢٤خاڵ
٣-سۆلاڤ ٢٣خاڵ
٤-کۆیە ٢٣خاڵ
