یاریزانانی یانەیەكی كوردستان لە مردن رزگاریان بوو
دوای روداوەكە چەندین چیرۆكی تایبەت باسكرا، كە یەكێكیان چیرۆكی یانەی دال كورد، كە لە خولی پلە دووەكانی سوید یاری دەكات سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێری و سەرۆك یانەكە كوردن و یاریزانەكانی ئەم یانەیە زۆربەیان كوردن.
یانەی دال كورد لە شاری كەتالۆنیا ئۆردوگایەكی مەشقی ئەنجامدا دوای تەواوبوونی ئۆردوگایەكە شاندەكە بەرەو فرۆكەخانە رۆیشتن بۆ ئەوەی لەگەڵ فرۆكە ئەڵمانیەكە بگەرێنەوە سوید، بەڵام پێش هەستانەی فرۆكەكە شاندەكە لە سەفەر كردن پەشیمانبوونەوە، بەهۆی ئەوەی كاتی مانەوەیان دۆسلدۆرف زۆر دوور و درێژە بۆیە گەشتەكەیان رەتكردەوە و بڕیاریان دا بە سێ فرۆكە بگرێنەوە سوید.
لەمباریەوە فرانك پیترسۆن گۆڵچی یانەی دال كورد سەبارەت بە رووداوە لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتر گوتی: لە چەند كاتژمێری رابردوو خەڵكێكی زۆر هەوڵی پەیوەندیان پێوە كردین ئێمە لە وڵاتی خۆمانین و سەلامەتین، چونكە لە دوا ساتەكان بڕیارمان بە فرۆكەیەكی تر بگەرێنەوە سوید.
جێگەی باسە رۆژی سێشەممە فرۆكەی (ئێر باص ایە 320) لۆفتهانزەی ئەڵمانی لەسەر چیاكانی ئەلب فەرەنسا كەوتە خوارەوە، لە نێو فرۆكەكە زیاتر لە 144 كەس و 6 كارمەندی فرۆكەكە تێدابوو و بە پێی سەرچاوە هەواڵیەكان گشت سەرنشینی فرۆكەكە مردوون.
رێبین رەمزی
