بالەی شەقڵاوە تووشی دۆرانێكی تر هات
لەم یارییەدا ژمارەیەكی زۆری هاندەران ئامادەی یارییەكە بوون.
لەم یارییەدا یانەی بەحری توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1) گێم بباتەوە و یانەی شەقڵاوە تووشی دۆرانێكی تر بوو و هیوای لەسەر ركابەریكردن لە نازناوی پاڵەوانێتیەكە كەمبكاتەوە.
جێگەی باسە یەكێتی تۆپی بالەی عێراق سزای یانەی شەقڵاوەی دا و بڕیاری دا گشت یارییەكانی یانەكە لە هۆڵی شەقڵاوە بۆ هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری بگوازێتەوە.
رێبین رەمزی
