مۆرینهۆ سوورە لە سەر كڕینەوەی ڤاران

مۆرینهۆ سوورە لە سەر كڕینەوەی ڤاران
یانەی چێڵسی ئینگلیزی خۆی ئامادە دەكات بۆ وەرزی گواستنەوەی هاوینە هێڵی بەرگری خۆی پتەو بكات، چونكە یاریزانی ئینگلیزی جۆن تیری نزیكبۆتەوە لە وازهێنان. لەمباریەوە رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی بڵاوی كردۆتەوە یانەی بلوز خۆی ئامادە دەكات بۆندێك پێشكەش بكات بە بڕی 39.4 ملیۆن پاوەند، لە پێناو بەدەستخستنی تواناكانی یاریزانی لاوی فەرەنسی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی راڤائیل ڤاران. هەر چەندە ئەستەمە یانەی شاهانە دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت، بەڵام ئەو یانە ئینگلیزییە لە وەرزی هاوینە ئەو بۆندە پێشكەش دەكات، چونكە مۆرینهۆی راهێنەری چێڵسی بۆتە پردی پەیوەندی نێوانیان. شایەنی وتنە لەوكاتەی مۆرینهۆ چووە یانەی ریال مەدرید، ڤاران هاتە ریزی ئەویانەیە وئاستێكی باشی پێشكەشكردووە.
Top