فیلیب ئەندەرسۆنی یانەی لازیۆ چاودێری دەكرێت

فیلیب ئەندەرسۆنی یانەی لازیۆ چاودێری دەكرێت
هەر چوار یانەی ئینگلیزی مانچستەریونایتد و مانچستەرستی و چێڵسی و لیڤەرپول كێبڕكێیانە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزان فیلیپ ئەندرسۆنی ئەستێرەی لازیۆی ئیتاڵی. لەمباریەوە پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی ئاماژەی بۆ كردووە یاریزانی ناوبراو مایسترۆی هێڵی ناوەڕاستی یانەی لازۆیە و لە ماوەی رابردوو بۆتە جێی سەرنجی زۆرێك لە یانە بەناوبانگەكان، بۆیە ئەو چواریانە ئینگلیزییە دەیانەوێت ئەو یاریزانە ببنە ریزی تیپەكەیان. لەلایەن خۆیەوە یانەی لیڤەرپول یەكێك لە چاودێرەكانی خۆی ناردووە بۆ چاودێریكردنی یاری نێوان لازیۆ و فیۆرەنتینا، بە هەمان شێوە هەر دوو یانەی شاری مانچستەر نوێنەری خۆیان ناردووە بۆ بینینی تواناكانی ئەو یاریزانە لەكاتی یاریكردندا. هەروەها یانەی چێڵسی نوێنەرێكی ناردووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو یاریزانە تا گرێبەستێكی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكات.
Top