بالەی پێشمەرگەی سلێمانی لە شەقڵاوەی بردەوە

بالەی پێشمەرگەی  سلێمانی لە شەقڵاوەی بردەوە
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی بالە، رۆژی هەینی لە هۆڵی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و شەقڵاوە رووبەرووی یەكتربوونەوە.
لەم یارییەدا یاریزانانی پێشمەرگە توانیان سەركەوتنێكی گرنگ بە دەستبهێنن و بە ئەنجامی (3-2) گێم لە شەقڵاوە ببنەوە.
ئەنجامی گێمەكان بەمشێوەیە بوو.
(25-22)، (25-22)، (19-25)، (15-25)، (15-9) خاڵ.
ریزبەندی خولەكە بەمشێوەیە:
1- غاز جنوب 19 خاڵ
2- شورتە 15 خاڵ
3- پێشمەرگەی سلێمانی 13 خاڵ
4- بەحری 11 خاڵ
5- شەقڵاوە 10 خاڵ
6- نەفت میسان 2 خاڵ
7- سەناعە 2 خاڵ
رێبین رەمزی
Top