ئەمڕۆکچانی ھەولێر لە بەغداد بەشداری پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق دەکەن
دوای دوومانگ ئامادەکاری کچانی ھەولێر بۆ پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری بەغداد یارییەکانی پاڵەوانیتیەکە بەبەشداری چەندین یانەی شارەکانی عێراقی دەستپێبکات، کچانی یانەی ھەولێریش وەکو نوێنەری یانەکانی شاری ھەولێر بە چوار یاریزان بەشداردەبێت لەم پاڵەوانیتیە بۆ ئەم پاڵەوانیتیە ئامادەکارییەکی زۆر باشیان کردوەە بە ھیوای بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە لە خولەکە بۆئەوەی بتوانن ببنە یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق لەبارەی ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەم پاڵەوانیتیە رێبوار محیەدین جەباری ڕاھێنەری تیپی کچانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی ھەولێر راگەیاندگوتی: ماوەی دوو مانگە ئێمە لە ئامادەکارییەکی چڕداینە بۆ ئەوەی بەشداری بکەین لە پاڵەوانێتی یانەکانی گۆرەپان و مەیدانی یانەکانی عێراقی بەشدارین ئێمە چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامی باش تۆماربکەین و وەکو کچانی ھەولێریش بە چوار یاریزان بەشدار دەبین کە بریتین لە ھەریەک لە یاریزانان(تەماراشاکر، سالی خەلیل،لیلۆزعەزیز،مریم عەبدولحمید) کە ئەوانە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەمان و مەشقی بەردەوامیان کردوە ، ئەم پاڵەوانیتیەش ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت لە شاری بەغداد، چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەستبھێن، ھەر چەندە گرفتی دارایمان ھەیە کە نەبوونی توانایی پارە دانە ، بەڵام لەسەر حیسابی خۆم و برادەرێکی تر توانیومە تیپەکە بەردەوام بکەم و نەھلێم بکەوێت و بەشداری ئەم پاڵەوانیتیەش لەسەر حیسابی خۆمانە و چاومان لەوەیە لە شاری بەغدادوە بە ئەنجامی گەورە بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان، پێش بینش دەکەم ئاستی پاڵەوانیتیەکە زۆر بەرز بێت بەھۆی بەشداری زۆری یانەکانی عێراق.
