گواردیۆلا دەرگاكەی لە رووی مانچستەر سیتی دادەخات
بەڕێوەبەری یانەی بایرەن میونشینی ئەڵمانی پیب گواردیۆلای ئیسپانی دووپاتی كردەوە تا بە كۆتاهاتنی وەرزی داهاتوو یانەكەی هەرێمی باڤاریا جێناهێڵێت.
هەروەها گواردیۆلا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا گوتی: «من پابەندم بە ناوەڕۆكی گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی بایرەن میونشن كە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بە كۆتادێت». ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هیچ بۆندێكی پێشكەش نەكراوە بەشێوەیەكی فەرمی بۆ گرتنە دەستی ئەركی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی دیكە، گوتیشی: «پێشبینی ناكەم داواشم لێبكرێت، چونكە لەگەڵ یانەی بایرەن میونشن زۆر دڵخۆشم و نامەوێ بڕۆم».
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو راهێنەر ئیسپانییە جەختی لەوە كردەوە كە دەیەوێت بۆ ماوەی پێنج تا شەش ساڵ لە یانەكەی بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر كاڕگێری یانەكە قسەیەكی تریان هەبوو، ئەوە جیاوازە.
لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی میرۆر ئاماژەی بۆ كرد ئەو لێدوانەی گواردیۆلا دەرگای ئەگەری چوونی گواردیۆلا بۆ یانەی مانچستەر ستی داخست. هاوكات پیب گواردیۆلا هەموو ئەگەرێكی بە گەڕانەوەی بۆ وەرگرتنەوەی ئەركی راهێنانی یانەی بەرشلۆنە رەتكردەوە و دوپاتیكردەوە بەهیچ شێوەیەك بیر لەوە ناكاتەوە جارێكی دیكە ببێتەوە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە.
