لە جامی یەكێتی ئاسیا.. هەولێر میوانداری قادسیە دەكات

لە جامی یەكێتی ئاسیا.. هەولێر میوانداری قادسیە دەكات
لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی یەكەمی جامی یەكێتی ئاسیا، رۆژی سێشەممە و چوارشەممە یارییەكان ئەنجام دەدرێت، كە تیایدا یانەی هەولێر لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی قادسیەی كوەیتی دەكات.
ئا: رێبین رەمزی

لە یاریگەی یانەی لخویا لە وڵاتی قەتەر، رۆژی چوارشەممە یانەی هەولێر میوانداری یانەی قادسیە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئاسیا لە وەرزی رابردوو دەكات، ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگە، بە تایبەتی بۆ یانەی هەولێر بۆ ئەوەی لە ریزبەندی كۆمەڵەكە جێگەی خۆی پتەو بكات.
هەرچەندە یانەی هەولێر لە یاری یەكەم توانی سەركەوتن تۆمار بكات، دوای ئەوەی لە وڵاتی تاجیكستان بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لە یانەی ئیستقلال دۆشنبیە تاجیكستانی بردەوە و ئێستا یانەی هەولێر لە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەمە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی قادسیە، كە توانی لە یەكەم یاری لە یانەی ئاهال-ی توركمانستانی بباتەوە بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ.
چاوەڕوان دەكرێت لە یاری قادسیە یاریزان یونس مەحمود یەكەم یاری خۆی لەگەڵ هەولێر ئەنجام بدات.
شوڕتە هەوڵی قەرەبووكردنەوە دەدات
یانەی شوڕتە، كە شانبەشانی هەولێر لەم پاڵەوانێتیە بەشدارە هەوڵ دەدات قەرەبووی یەكسانبوونی لە یاری یەكەم بەرانبەر یانەی حەد-ی بەحرێنی بكاتەوە، كاتێك لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی جەزیرەی ئوردنی.
شوڕتە پێكهاتەیەكی توكمە و بەهێزی هەیە و خاوەن چەندین یاریزانی بە توانایە، بەڵام لە یەكەم یاری و لە نێو یاریگەی خۆیدا تووشی شكست هات، كاتێك بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ لەگەڵ یانەی حەد-ی بەحرێنی یەكسانبوون و لە بەرانبەردا هەردوو یانەی جەزیرەی ئوردنی و وادی نیص فەلەستینی بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون.
یارییەكی شوڕتە و جەزیرە رۆژی سێشەممە لە ئوردن ئەنجام دەدرێت.
خشتەی یارییەكان
وا بڕیارە یارییەكانی تر لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئەنجام بدرێت خشتە و كاتی یارییەكان بەمشێوەیە.
رۆژی سێشەممە
كۆمەڵەی یەكەم
سەلام زەغرتا لوبنان - وەحدە سوریا 3:15ی ئێوارە
نەهزە سوڵتان نشینی عوممان - وەحدات ئوردن 6:00ی ئێوارە
كۆمەڵەی دووەم
جەزیرە ئوردن - شوڕتە عێراق 6:00ی ئێوارە
حەد بەحرەین - وادی نیص فەلەستین 6:30ی ئێوارە
كۆمەڵەی پێنجەم
پیرسیبۆرا جایابۆرا ئەندنووسیا - بنگالۆر هیند
مازیا دوورگەكانی مالدیڤ - واریۆرس سەنگافورە
كۆمەڵەی شەشەم
یالستێر سەنگافورە - داروول تاكئەزیم مالیزیا
ئێست بەنگال هیند - كیتچی هۆنگ كۆنگ
رۆژی چوارشەممە
كۆمەڵەی سێیەم
هەولێر - قادسیە كوەیت 6:00ی ئێوارە
ئاهال توركمانستان - ئیستقلال دۆشنبیە تاجیكستان 3:00 ئێوارە
كۆمەڵەی چوارەم
جەیش سوریا - نەجمە لوبنان
كوەیت كوەیتی - رەفاع بەحرێن 6:25ی ئێوارە
كۆمەڵەی حەفتەم
جنوب صین هۆنگ كونگ - یاداناربون میانمار
بهانگ مالیزیا - گلوبال فلیپین
كۆمەڵەی هەشتەم
ئەیاوادی میانمار - بیرسیپ یاندۆنگ ئەندنووسیا
تیو رادینیت دوورگەكانی مالدیڤ - لاو تویوتا لاوس
Top