هەولێر دووشەممە بەرەو قەتەر بەرێدەكەوێت

هەولێر دووشەممە بەرەو قەتەر بەرێدەكەوێت
بەمەبەستی ئەنجامدانی دووەم یاری خۆی لە جامی یەكێتی ئاسیا كۆمەڵەی سێیەم، وا بڕیارە رۆژی دووشەممە شاندی یانەی هەولێر لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بەرەو شاری دوحە بەرێبكەوێت بۆ رووبەروونەوەی یانەی قادسیە-ی كوەێتی لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی دووەمی كۆمەڵەی سێیەمی جامی یەكێتی ئاسیا.
شاندی یانەی هەولێر لە 19 یاریزان پێكهاتووە و بەسەرۆكایەتی بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانە، شاندەكەش پێكهاتووە لە ( بێجان ئیبراهیم ( سەرۆك شاند)، عومەر سەلیم (بەرێوەبەری تیپ)، ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، ئەحمەد سەڵاح یاریدەدەری راهێنەر، جەلیل زێدان (راهێنەری گۆڵپارێز)، عەبدولخالق محەمەد (پزیشك)، عامر سابت (چارەسەركەر)، پوشۆ خەسرەو( كارگێری) و یاریزانەكان (سەرەهەنگ موحسین، دلێر حاتم، هەردی سیامند، عەلی فایز، بورهان جومعە، مستەفا نازم، كۆسرەت بایز، نەدیم سەباغ، ئەحمەد محەمەد، نەبیل سەباح، میران خسرو، سەعد عەبدولئەمیر، نەشئەت ئەكرەم، یونس مەحمود، محەمەد جفال، حاتم زێدان، لوئەی سەڵاح، هەڵگورد مەلا محەمەد، بارزان شێرزاد).
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی یانەی لخویا یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی قادسیە ببێتەوە كاتژمێر 6ی ئێوارە.
رێبین رەمزی
Top