چوار یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

چوار یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
دوای دەستنیشانكردنی ئەكرەم ئەحمەد سەلمان وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دەستنیشانكرا، ناوبراو لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دوستانە لە وڵاتی ئیمارات.
بە پێی سەرچاوەكان لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان چەند یاریزانێكی پیشەگەر لە خولەكانی ئەوروپا بانگهێشتكراون لە نێوانیاندا چوار یاریزانی كوردە، یاریزانەكانیش بریتین لە (شوان جەلال، راوێژ فەرهاد لاوان، رێبین ئەسعد، هاوبێر مستەفا).
زانیاری تەواو لەسەر یاریزانە بانگهێشتكراوەكان:
راوێژ فەرهاد لاوان
لە دایكبووی ساڵی (1987)ی لە شاری مالمۆی سوید لە دایكبووە و دایك و باوكی خەڵكی شاری كەركووك-ن و بەرەگەز كوردە و ئێستا لە ریزی یانەی نۆرشنبرگ-ی سویدی یاری دەكات لە خولی پلە نایابەكان و لە هێڵی ناوەڕاست لە دوای یاریزانانی هێرشبەر یاری دەكات.
رێبین ئەسعەد
رێبین ئەسعەد لە دایكبووی ساڵی 1994 لە سوید لە دایكبووە و دایك و باوكی خەڵكی شاری هەولێر-ن ئەم یاریزانە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات و لە خولی پلە یەكی سوید لە یانەی ئەنجهۆلمز وەكو پیشەگەر یاری دەكات.
هاوبێر مستەفا
ەم یاریزانە لە دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییە لە ریزی یانەی (ئێم ئێم ڤی) خولی پلە یەكی هۆڵندا یاری دەكات و یاریزانی هێڵی بەرگری باڵی چەپە.
شوان جەلال
گۆڵپارێز شوان جەلال بە رەگەز كورد تەمەنی 31 ساڵە لە ریزی یانەی بۆری خولی پلە سێیەكانی ئینگڵتەرە یاری دەكات و لە چەندین یانەی ئینگلیزی یاری كردووە.
جێگەی باسە وا بڕیارە لە رۆژی 19ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق یەكەم مەشقی خۆی لە ئیمارات ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی
Top