لەخولی نایابی عێراق ئەمرۆِ دھۆک رووبەرووی حدود دەبێتەوە، سبەش زاخۆ و ھەولێریش دێربی کوردستان ئەنجام دەدەن

لەخولی نایابی عێراق ئەمرۆِ دھۆک رووبەرووی حدود دەبێتەوە، سبەش زاخۆ و ھەولێریش دێربی کوردستان ئەنجام دەدەن
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە ھەفتەی چواردەھەمی قۆناغی دووەمی خولەکە بڕیارە دوو یاری گرنگ تایبەت بە یانەکانی ھەرێمی کوردستان بەرێوە بچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری بەغداد لەسەر یاریگای یانەی قوە جەوییە یانەی دھۆک لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یانەی حدود دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی دھۆک سەرەرای ئەوەی لە یاری ڕابردوو توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە ، بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبھێنین لەسەریانەی بەغداد بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش دھۆکییەکان باشترین ئامادەکارییان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵ لە یارییەکەدا لەبەرامبەریشدا یانەی حدود دەیەوێ سوود لە یاریگاو ھاندەرانی خۆی وەربگرێ بۆ ئەوەی لەسەر دەستی یانەی دھۆک سێ خاڵی گرنگ بەدەستبھینێت ، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەکەش حازم ساڵح ڕاھێنەری یانەی دھۆک راگەیاند گوتی: ئامادەکارییەکانمان یەکجار باشە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئەگەر ناوبژیوانان ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشکەش بکەن ئێمە سوورین لەسەر ئەویە سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆمان یەک لای بکەینەوە و یاریزانانیش لە باشترین ئاستدایە بۆیە ئێمە دەمانەوێ بە سێ خاڵی گرنگ بگەرێنەوە شاری دھۆک و تیپی بەرامبەریشمان تیپێکی باشە و دەیەوێ سوود لە ئێمە وەربگرێت بۆ سێ خاڵەکە یانەی دھۆکیش خاوەنی ١٦خاڵە و لە پلەی سێ یەمی ریزبەندی یانەکان دێت، لەلایەکی دیکەوەش سبەی ھەینی لە شاری زاخۆی دەلال لە دێربی کوردستان و باکور ھەردوو یانەی زاخۆ و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە، زاخۆییەکان پشت بە توانای یاریزانان و یاریگاو ھاندەران دەبەستن بۆ ئەوەی ھەولێرییەکان لە زەو یدەن و کوڕانی قەڵاش بۆ گەڕانەوە بۆ نێو ڕکابەرییەکان سێ خاڵی یارییەکە لە بەرامبەر یانەی زاخۆ دەجەنگێ ، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەی ھەولێریش عومەر سەلیم سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر راگەیاند گوتی: یاریزانانی یانەی ھەولێر لە وەرەیەکی بەزردان بۆ ڕووبەرووبوونەوەی یانەی زاخۆ و سەرجەم یاریزانانی ئێمە لە ئامادە باشیدان بۆ ئەم یارییە و ھیچ گرفتێکمان نییە لە ریزی یانەکەمان و دەمانەوێ بە سێ خاڵی گرنگ لە شاری زاخۆوە بگەرێنەوە شاری ھەولێر و چاویشمان لە سەرکەوتنە بۆ ھەنگاو نان بۆ سەرووی ریزبەندی یانەکان، لەبەرامبەریشدا سەربەست عەلی لە راگەیاندنی یانەی زاخۆەوە راگەیاند گوتی: ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و ھیچ گرفتێکمان نییە ئەو شکستەش نابێتە رێگر لەبەردەم ئەنجامە باشەکانمان و چاویشمان لەوەیە بتوانین سێ خاڵ لە ھەولێر وەربگرین و بە پشتیوانی ھاندەران و یاریگا دەتوانین درێژە بە ئەنجامە باشەکانمان بدەین و ھیچ گرفتێکمان نییە لە یانەی زاخۆ،ھەولێر خاوەنی ١٧خاڵە و لە پلەی پێنجەم دێت و زاخۆش بە ١٥خاڵ لە پلەی حەفتەم دێت ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
Top