جۆزێ مۆرینهۆ: بەرشلۆنە هۆكاری مانەوەم بوو لە ئیسپانیا
رۆژنامەی دیڤینسا سەنتراڵی ئیسپانی لێدوانەكانی مۆرینهۆی بڵاوكردەوە و تیایدا سپێشەڵ وەن دووپاتیكردەوە كەبەهۆی یانەی بەرشلۆنەوە بڕیاریداوە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەردەوام بێت، مۆرینهۆ لەمباریەوە گوتی : دوو بۆندی گەورەی یانەی پاریس سان جێرمانم بەدەست گەیشت بۆ ئەوەی تیپێك ئامادە بكەم كەبتوانێت ببێتە گەورەی یانەكانی ئەوروپا، بەڵام هەردووكیانم رەتكردەوە و بڕیارمدا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەساڵانی 2011 تا 2013 بەردەوام بم.
هەروەها مۆرینهۆ گوتی: بڕیاری مانەوەم لەیانەی ریال مەدرید بەهۆی یانەی بەرشلۆنەوە بوو، چونكە دەمویست لەیانەی بەرشلۆنە ببەمەوە كە ئەو كات بەهێزترین یانەی ئەوروپا بوو، هەروەها حەزم دەكرد خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنم دوای ئەوەی خولەكانی پورتوگال و ئیتالیا و ئینگلتەرام بەدەست هێنا بوو.
