میرۆسلاڤ كلۆزە نزیك دەبێتەوە لەخولی یانەكانی ئەمریكا

میرۆسلاڤ كلۆزە نزیك دەبێتەوە لەخولی یانەكانی ئەمریكا
وادیارە ژمارەی ئەو یاریزانانە كە پەیوەندی بەخولی ئەمریكا دەكەن لەزیادبوون دایە، دواین یاریزان كە بڕیاریداوە روو لەم خولە بكات ئەستێرەی ئەڵمانی میرۆسلاڤ كلۆزەیە كە ئێستا یاریزانی یانەی لازیۆی ئیتالیە، وا چاوەڕان دەكرێت لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی 2015 كلۆزە باشترین گۆڵكەر لەمێژووی سەرجەم مۆندیالەكان یانەی لازیۆ بەجێبهێلت و بچێتە یانەی لۆس ئەنجلۆس گەلاكسی.
ماڵپەری تۆتۆ مێركاتۆی ئیتالی رایگەیاند كە یاریزان كلۆزە نزیك بۆتەوە لە مۆركردنی بۆندێك لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس گەلاكسی لە هاوینی ساڵی 2015، بۆندی كلۆزە لەگەڵ یانەی لازیۆ تاكۆتایی ئەمساڵە بۆیە پێش ئەوەی بەیەكجاری ماڵئاوایی لەجیهانی تۆپی پێ بكات ئارەزووی ئەوەی هەیە ئەزموونێكی تازە لەخولی ئەمریكا تاقی بكاتەوە.
Top