راهێنەری هۆلەندی و بەڕێوەبەری هونەری یانەی ساوسهامپتۆن رۆناڵد كویمان دووپاتیكردەوە یانەی بەرشلۆنە لە ئێستادا ئاستی هونەری و جەستەیی گەڕاوەتەوە و ئەنجامەكانی باشن. هەروەها كویمان بۆ رۆژنامەی توتو میركاتۆی ئیتالی روونیكردۆتەوە یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی زۆر دەنالێنێت لەپێناو بردنەوەی لە رووبەڕووبوونەوەی بلوگرانەی داهاتوو. هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بەرشلۆنە ژمارەیەك زۆر ئەستێرەی هەیە كە شارەزایی تەواویان لەپاڵەوانیەتی ئەوروپی و جیهانی هەیە، بەڵام مان ستی بەم تیپەی ئێستای لە توانایدا نییە رووبەڕووی ئاست و خێرایی بەرشلۆنە ببێتەوە.
شایەنی وتنە كویمان پێشتر وەك یاریزان لە ریزی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی یاری دەكرد، دواتر بووە یاریدەدەری راهێنەری هۆلەندی لویس ڤان گال لەسەردەمی راهێنەرایەتی یانەی بەرشلۆنە لە كۆتاییەكانی سەدەی رابردوودا.