لە خولی نایابی عێراق ئەمڕۆ دھۆک ڕووبەرووی مینا دەبێتەوە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی شارەکانی عێراقی بەرێوەبچێت، یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دھۆک لە یارییەکی بەھێز دا میوانداری یانەی مینای شاری بەسرا دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دھۆک ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکەی ئەمڕۆ بۆئەوەی سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانی بکات، بۆ ئەم یارییەش حازم ساڵحی راھێنەری یانەی دھۆک پلانی تۆکمەی داناوە سەرەرای ئەوەی تیپەکەی ماندووە چونکە لە رۆژی ھەینی یارییەکی لە خولی کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام بۆ ئەم یارییەش ھەرچەندە یانەی دھۆک لە ئەرکێکی زەحمەتە بەڵام یانەی دھۆک پشت بە یاریگاو ھاندەران دەبەستێ بۆ دەستەبەر کرجنی سێ خاڵی یارییەکە و ھەنگاو نان بۆ وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان لە یانەی شورتە، یانەی میناش لە بەسراوە گەشتی دھۆکی کردوە نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێتەوە شاری بەسرا، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەی دھۆکیش محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دھۆک گوتی: ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و یاریزانانی ئێمە لەوپەری ورە بەرزی دان یاری بۆ یاری ئاستیان لە بەرز بوونەوەیە و یاریزانە کوردەکانی خۆمان ئەوپەری دڵسۆزییان تێدا ھەیە بۆ ئەوەی بتوانن سەرجەم یانەکانی عێراق ببڕن، بەڵام گرفتی ئێمە ئەوەیە کە بە دوو خوڵ یەک جۆرە یاریزانمان ھەیە ئەوەش ماندوویان دەکات، بەڵام ھیوامان بە پشتیوانی ھاندەران و یاریگا سێ خاڵی تر بخەینە سەر کۆی خاڵەکانمان و یاریزانان و دەستەی ڕاھێنەرانیش ھەموو ھەولێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی سێ خاڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی دھۆک بێت، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری نەجەف ھەر دوو یانەی نەجەف و حدودی شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە لە ئامادەباشیدان بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە، لەشاری بەغداش ھەردوو یانەی نەفت و نەفتی میسان بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە یەک لای بکەینەوە بۆ تیپەکەیان و لە ریزبەندی یانەکانیش چەند خانەیەک بچنە پێشەوە سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-شورتە ١٦خاڵ
٢-دھۆک ١٥خاڵ
٣-بەغداد ١٣خاڵ
