یاریزانانی یانەی دھۆک داوای پارەیان نەکردوە

یاریزانانی یانەی دھۆک داوای پارەیان نەکردوە
کارزان کانەبی
ھەرچەندە قەیرانی دارایی زۆربەی یانەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقی گرتۆتەوە ، یانەی دھۆکیش یەکێکە لەم یانانەی کە سەرەتای ئەم وەزرە نەیتوانیوە وەکو پێویست بڕی گرێبەستی یاریزانانی یانەکە لە خولی عێراق و کوردستان دابین بکات و بەم ھۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆری یاریزانان و دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکە ریزی یانەکەیان جێھێشت ، لە ئێستاشدا بە ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی کورد ڕکابەری لە ھەردوو خول دەکات، بەڵام دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە گوایە یاریزانانی یانەی دھۆک مان دەگرن بە ھۆی پێنەدانی گرێبەستەکانیان لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دھۆک راگەیاند گوتی: لە یانەی دھۆک ھیچ یاریزانێکی یانەکەمان داوای مانگرتنی نەکردوە بۆ پێدانی بڕی گرێبەستەکانیان، بەڵام چەند یاریزانێک داوای بڕی گرێبەستەکانیان کردبوو ئێمەش لەگەڵیان دانیشتوین و تێمان گەیاندوون کە ئێستا قەیرانی دارایی بەرۆکی یانەکەی گرتووە و ناتوانین گرێبەستی ئەوان دابین بکەین و ئیدارەی یانەکەش لەگەڵیان قسەیان کردوە و کە لە ھەر درەفتێک بتوانن ئەوان بڕی گرێبەستی سەرجەم یاریزانان دابین دەکەن و ئەوانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ یانەکە دووبارە کردۆتەوە کە بەردەوام دەبن بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی باش و بەرز کردنەوەی ناوی یانەی دھۆک، زۆربەی یاریزانەکانییش قسەمان لەگەڵیان کردوە کە بارودۆخ بەمشێوەیە بۆیە پێیوستە ئەوانیش ھاوکار بن بۆ بەرز کردنەوەی ناوی یانەی دھۆک و زۆربەی یاریزانانیش بە دڵسۆزی بۆ یانەکە یاری دەکەن و ئاواتیان بەرز کردنەوەی ناوی یانەی دھۆکە لە خولی عێراق و کوردستان، دڵنیاشیان دەکەینەوە کەوا گرێبەستی ھیچ یاریزانێک نافەوتێ لە یانەی دھۆک و ئێمەش لە پەرۆشی ئەوانین بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات ئەو بڕە پارەیە دابین بکەین بۆ یان.
Top