لە خولی نایابی عێراق ھەولێر بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی

لە خولی نایابی عێراق ھەولێر بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی دەیەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی و میوانداری یانەی نەفتی وەستی کردو لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی مام مام ناوەندیان پێشکەش کردو ھەوڵی زۆریاندا بۆ بەدەست ھێنانی سەرکەوتن بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو یارییەکەش بە بەبێ گۆڵ بە یەکسان بوونی ھەردوو تیپ بە کۆتایی ھات، یانەی زاخۆش بووە میوانی یانەی کەرخ و ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
فۆتۆ: سانی
Top