ماركۆ ریۆس لە نێوان ئەرسنال و ریال مەدریدا

ماركۆ ریۆس لە نێوان ئەرسنال و ریال مەدریدا
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئەستێرەی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ماركۆ ریۆس دەیەوێت بڕواتە ڕیزی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەبڕی یانەی ریال مەدرید. لەمبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بۆئەوەكردوە ئارەزووكردنی ئەو یاریزانە لەچوونی بۆ یانەی ئەرسناڵ لەگەڵ ئارەزووەكانی یانەكەی بەریەك دەكەوی، چونكە یانەی برۆسیا دۆرتمۆند پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ ریال هەیە. هەروەها رۆژنامەكان جەختیان كردۆتەوە یانەی ئەرسناڵ نزیكبۆتەوە لەپێدانی مەرجی شكاندنی نرخی گرێبەستی یاریزانەكە لە بەرامبەر بەدەست هێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە دوای ئەوەی لەگەڵ ئەرسن فینگەر گەیشتۆتە رێكەوتن. هەروەها رۆژنامەكان ئاماژەیان بۆئەوە كردووە خیسی رۆدرێگز كلیلی گواستنەوەی ریۆسە بۆ ریال، چونكە یانەی برۆسیا دۆرتمۆند لە لیستی داواكاریەكانی لەیانەی ریال هاتنی یاریزان خیسییە بۆ دەستبەردان بوون لە ریۆس بۆیانەی شاهانە.
Top