ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردەی کوردستان بەردەوامە
بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی بۆ یارییە دۆستانەکەی ھەڵبژاردەی کوردستان لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی ڤالینی وڵاتی ئیرلەندا کە بڕیارە یارییە دۆستانەکە لە ١٧ی مانگی داھاتوو بەرێوە بچێت، ھەڵبژاردەی کوردستان بەسەرپەرشتی ھەریەک لە ڕاھێنەران سلێمان رەمەزان وئەرسەلان جەلال دەستی بە ئامادەکارییەکان کردوە لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە دروست بکەن بۆ ئەم یارییە دۆستانە، لەبارەی ئامادەکارییەکانیش ئەرسەلان جەلال یاریدەدەری راھێنەری تیپی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی کوردستان ڕاگەیاند گوتی" لە رۆژی شەممەوە ئامادەکارییەکانمان لە پایتەختی کوردستان دەستی پێکردوە بەبەشداری یاریزانانی ھەڵبژاردە رۆژانە مەشقێکی باش ئەنجام دەدەین بۆ ئامادەکردنی سەرجەم یاریزانانی ھەڵبژاردەکە بۆ ئەم یارییە دۆستانە ، ماوەی سێ رۆژیش مەشقەکانمان بەردەوام بووینەو ئەمڕۆسێ شەممەش پشوو دەدەینە تیپەکە تاکو ھەفتەی داھاتوو دواتر دەست بە مەشقەکان دەکەینەوە ئەوکات ئامادەکاری باشتر و یاری دۆستانەش ئەنجام دەدەین لەگەڵ تیپەکان بۆیە بەرنامەی باشترمان دەبێت بۆ پێشخستنی ئاستی توانای یاریزانان بۆ ئەوەی لەم یارییە دۆستانە بە شێوەیەکی باشتر دەربکەوین، سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش دەکەین کە زۆر لێمان نزیکن رۆژانە لە مەشقەکان ، بۆیە دەتوانین بەم یاریزانانە ئەنجامی باش بەدەستبھێنین، ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە لە ریزی ھەڵبژاردەی کوردستان بەھیوای ئەوەشین بتوانین تیپێکی بەھێز بۆ کوردستان دروست بکەین.
