ئۆلیڤەر كان پێشبینی رۆیشتنی گواردیۆلا دەكات

ئۆلیڤەر كان پێشبینی رۆیشتنی گواردیۆلا دەكات
یاریزانی نێودەوڵەتی پێشوو و گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرەن میونشن ئۆلیڤەر كان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی دوای بە كۆتاهاتنی وەرزی داهاتوو دەستبەرداری ئەركی راهێنانی یانەكەی هەرێمی بەڤاریا دەبێت.هەروەها كان بۆ رۆژنامەی تۆتۆ میركاتۆی ئیتالی روونیكردۆتەوە راهێنەری بەتوانا هەمیشە سەرچاوەی دڵەڕاوكێیە بۆ یانەكان و لەهەركاتێ بۆندێكی باشتری بۆ بێت دەتوانێ بەرەو یانەیەكی دی بڕوات. ئەو گۆڵپارێزەی پێشوو جەختی لەوەش كردۆتەوە كە گواردیۆلا توانیویەتی مەشق و راهێنانەكی باش و سەرنجڕاكێش بە یانەی باڤاری بدات لەساڵی رابردوو بەجۆرێك توانی لە نزیكترین دەرفەتدا شێوازی یاریكردنی خۆی بەسەر سەرجەم یاریزانەكان دیاری بكات لە تیپەكە.لەكۆتایی قسەكانیدا كان گوتی: ناتوانین بەزۆر گواردیۆلا بهێڵینەوە هەرچەندە گفتوگۆكان بەردەوامە لەگەڵ ئەو راهێنەرە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، ئەمەش لە كاتێك دەبێت هەردوولا ئارەزوو بكەن بۆندێكی تازە واژوو بكەن .
Top