كوردێك چووە خولی بەلژیكا

كوردێك چووە خولی بەلژیكا
دوای ئەوەی یاریزانی كورد ژیلوان حەمەد ئاستێكی بەرزی لە خولی سوید پێشكەش كرد بووە جێگەی سەرنجی گەورە یانەكانی ئەوروپا، بۆ دواجار یاریزانە كوردەكە بڕیاری دا بچێتە خولی ئەڵمانیا لە ریزی یانەی هۆفنهایم یاری بكات، بەڵام لەگەڵ چوونی بۆ ئەم یانەیە هەلی یاری پیچكردنی زۆر پێنەدرا ئەمەش وای لە یاریزانە كوردەكە، كە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانە بە 2 رۆژی یانە ئەڵمانیەكە جێبهێڵێت روو لە یانەی ستاندر لیاج بەلژیكی بكات.
ژیلوان حەمەد درێسی ژمارە 11ی وەرگرت و تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر نرخی گرێبەستەكە و ماوەی گرێبەستەكە و هۆكاری راستەقینەی جێهیشتنی یانە ئەڵمانیەكە دیار نییە.
جێگەی باسە یانەی ستاندر دی لیاج لە خولی پلە نایابەكانی بەلژیكا یاری دەكات و ئێستا لە پلەی شەشەمی خولەكە دێت و یەكێكە لە یانە گەورەكانی بەلژیكا.
رێبین رەمزی
Top