لە خولی نایابی عێراق ھەولێر ئەمجارەش خراپ بوو

لە خولی نایابی عێراق ھەولێر ئەمجارەش خراپ بوو
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە یارییەکی دواخراوی خولەکەدا لەسەر یاریگای یانەی نەفتی جنوب لە بەسرای باشوری عێراق ، ھەردوو یانەی نەفتی جنوب و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لە تایمی یەکەمی یارییەکە ھەر چەندە یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەوڵی ئەوەیاندادا بە زوویی گۆلێک تۆماربکەن و ھەردوولاش ھێرشی بەردەوامیان ھەبوو بۆ سەر گۆڵی یەکتری لە کۆی ھێرشەکانیان عامرسابتی یاریزانی یانەی نەفتی جنوب یانەی نەفتی لە خولەکی ١٧ پێشخست، بەڵام دوای ئەم گۆڵەش ھێرشبەرانی ھەولێری میوان لەرێگای لوئەی سەلاح و محەمەد جەفال و ھەڵگوردمەلا محەمەد وەڵامی ھێرشەکانیان دەدایەوە بەڵام لەم تایمە گشت ھەوڵەکان بێ سوود بوو ئەم تایمە بە سوودی یانەی نەفتی جنوب بە کۆتایی ھات بەم تاکە گۆڵە، لە تایمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو یانە زیاتر پشتیان بە پلانی ڕاھێنەراەکانیان دەبەستا بۆ ئەوەی فشار لە سەر ھێلی بەرگری یەکتری دروست بکەن، لەم ناوەشدا یاریزانانی ھەولێر پلەی تۆمارکردنی گۆڵیان بوو بۆ ئەوەی ئەنجامە یەکسان بکەنەوە نەفتی جنوبیش ھەوڵی بەرگری و ھێرشی پێچەوانەوە دەدا لەم ناوەشدا ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ یانەی ھەولێر ھەژمارکرد لە خولەکی ٦٥ی یارییەکە بەڵام ھەڵگورد مەلا محەمەد سەرکەوتو نەبوو لە جێی بەجێ کردنی لە دوای لە دەستدانی ئەم لێدانە سزایەش ھێرشەکانی نەفتی جنوب دەستی پێکردوە لەم ناوەشدا عامر سابت توانی گۆڵی دووەمی خۆی یانەکەی تۆماربکات، ھەولێرییەکانیان پەلەیان دەکرد لە ھێرشبردن بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت بە زوویی گۆلێک تۆماربکەن و ھێرشەکانیان بەردەوامبوو لەلایەن لوئەی سەلاح و محەمەجەفال و ھەڵگورد و حاتم زێدان لە خولەکی ٨٠ی یارییەکەش محەمەدجەفال توانی بەلێدانێکی جوان گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆماربکات، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی ھەولێر ھەموو ھەولێکیاندا بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت بتوانن گۆڵی یەکسان بوون تۆماربکەن و تیپی بەرامبەر ھەوڵی پاڕاستنی ئەنجامی یارییەکەی دەدا سەرئەنجامیش یارییەکە بە (٢-١)گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی نەفتی جنوب بە کۆتایی ھات و کۆی خاڵەکانی بۆ ١٩خاڵ بەرز کردەوە لە پێشەنگی یانەکان مایەوە ھەولێر تەنیا خاوەنی ١٠خاڵە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی یانەکان ماییەوە، لەم یارییەشدا ژمارەیەک یاریزانی یانەی ھەولێر یارییان نەدەکرد بەھۆی پاپەند بوونیان لەگەڵ عەڵبژاردەی عێراقی.
Top