كچانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی هەولێر لە ئامادەباشیدان
راپۆرتی: كارزان كانەبی
رێبوار محیەدین راهێنەری تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «هەر چەندە لە ئێستادا ئەم گرفتە داراییە زۆربەی یانەكانی كوردستان و یانەكەی ئێمەشی گرتۆتەوە، بەڵام ئێمە وەكو تیپی كچانی یانەی هەولێر بەردەوامین لە ئامادەكارییەكانمان بە مەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە لە شاری كەركووك پاڵەوانێتی راكردنی ماوەدرێژ بەڕێوەبچێت، ئێمەش وەكو كچانی هەولێر بەشدار دەبین ئامانجمان وەرگرتنی زۆرترین یاریزانانی هەولێرە لە ریزی هەڵبژاردەی كچانی عێراق، لە كۆتاییەكانی ساڵ هەڵبژاردەی عێراق تیپەكان دەستنیشان دەكاتەوە و ئەو یاریزانەی ژمارەی پێوانەیی بە ناوی بێت، ئەوان زیاتر هەڵدەبژێرین بۆ هەڵبژاردەكە، ئێمەش كە بەردەوامیمان داوە بە مەشقەكانمان لە یانەكە بۆ ئەوە بووە كە بەشێك لە یاریزانانی تیپەكەمان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقن و دەتوانن ئەوان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقی مووچەكانیان وەربگرن، دەمانەوێ یاریزانی زیاترمان لە هەڵبژاردەی عێراق وەربگیرێت بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە مادییەی لە یانەكەمان هەیە لە هەڵبژاردەی عێراق پڕی بكەینەوە، ئەو ماوەیەش كە ئێمە مەشقەكانمان نەدەكرد هەر تیپی ئێمە نەبووە، بەڵكو تیپی تۆپی پێی یانەكانیش هەر دانیشتوونە ئەوە یانەی بروسكە و یانەكانی تریشە كێشەیان هەبووە لە رووی دارایی تەنیا لەبەر ئەوە بووە، چەندین یانەش دەرگای یانەكانیان داخستووە لەبەر لاوازیی داراییان، بەڵام ئێمە تەنیا یەكەكانی مەشقمان كەمكردۆتەوە لە یانەكەمان ئەگەرنا مەشقەكانمان بەردەوامبوون، 12 یاریزانیشمان هەیە لە یانەكە و ماوەی یەك ساڵە هیچ مووچەیەكمان وەرنەگرتووە و لەبەر خۆشەویستیی یانەی هەولێر و شارەكەشمان بە هیچ شێوەیەك ئێمە وازمان نەهێناوە، بەڵكو بەردەوامین لە خزمەتكردنی یانەكەشمان، بەهیوای ئەوەشم بارودۆخی هەرێمی كوردستان چارەسەر بێت لەم دۆخەی پێدا دەڕوات و ئێمەش بەردەوامین لە خزمەتكردنی وەرزش پلان و بەرنامەی زیاتر دابنێت بۆ بەرەو پێشچوونی هەموو لایەنەكانی ژیان».
ریما عەبدولحەمید یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی هەولێر، سەبارەت بە یانەكەیان گوتی: «ئێمە بەردەوامین لە مەشقەكانمان لە یانەی هەولێر، بەڵام وەكو پێشووتر نییە كە ئێمە بەردەوام لە مەشقدا بین، چونكە زۆربەی زۆری یاریزانانی تیپەكەمان قوتابین و لەگەڵ ئەوەش ئێمە یەكەكانی مەشقیمان كەمكراوەتەوە، ئەویش لەسەر داوای راهێنەری تیپەكەمان بووە، راستە گرفتی داراییمان هەیە، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە ئەنجامدانی مەشق بۆ خۆئامادەكاری بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە لە خولەكانی كوردستان و عێراق بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین لە پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عێراقی بۆ ئەوەی ناوی خۆمان و یانەی هەولێر بەرز بكەینەوە».
بیلان نەجات یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی هەولێرە و ئەویش گوتی: «ئامادەكارییەكانمان زۆر باشە بۆ پاڵەوانێتییەكانی عێراق و كوردستان، ئێمەش ماوەیەكی باشە لە مەشقی بەردەوامداین بۆ ئەوەی بتوانین لە پاڵەوانێتیی یانەكانی عێراق ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی ناوی خۆمان و یانەی هەولێریش بەرز بكەینەوە، راستە گرفتی داراییمان هەیە، بەڵام ئێمە بەردەوام بووین لە یەكە مەشقییەكانمان بۆ ئەوەی پەرە بە ئاست و توانای خۆمان بدەین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە پلیتی بەدەستهێنانی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقیش بەدەستبهێنین وەكو كچە كوردێك سوپاسی دەستەی ڕاهێنەرانیش دەكەین كە هاوكاری بەردەوامی ئێمە بوون، ئێمەش هەوڵ دەدەین گەورەترین ئەنجامی بەدەستبهێنین».
بەفرین قادر یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی هەولێر، سەرەتا باسی ئەوەی كرد كە كۆمەڵێك یاریزانی لاو هاتوونەتە ریزی یانەی هەولێر بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە و رۆژانەش مەشقی بەردەوامیان كردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن لە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراقی كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بەرێوەبچێت، گوتیشی: «دەستەی راهێنەران بەشێوەیەكی باش خۆیانمان لەگەڵ ماندوو دەكەن بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین لە پاڵەوانێتیی عێراق و ببینە یەكێك لە یاریزانەكانی هەڵبژاردەكە، لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوەش ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنین، راستە گرفتی دارایی هەیە، بەڵام ئێمە نەمانهێشتووە ببێتە هۆ بۆ ئەوەی ئێمە پاشەكشە لە وەرزشكردنمان بكەین».