لەخولی نایابی عێراقی ئەمڕۆھەولێر ڕووبەرووی نەفتی جنوب دەبێتەوە
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە یارییەکی دواخراوی خولەکە دا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتژمێر٢ی پاش نێوەرۆ لە شاری بەسرە یانەی ھەولێر لە یارییەکی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی نەفتی جنوبی خاوەن ١٦خاڵی پێشەنگی کۆمەلەکە ببێتەوە ، ھەر چەندە بۆ ئەم یارییە یاریزانانی یانەی رەنگە لە رووی دەروونییەوە بە شێوەیەکی باش ئامادە نەبن بەھۆی ئەو پاڵە پەستۆیەی لەسەریان کەلەکە بووە دوای ئەوەی لە چوار یاری یەکسان بووینە، بەڵام دەستەی ڕاھێنەران ھەوڵی ئەوەیانداوە کەوا بتوانن کەشێکی لەبار بۆ یاریزانان دروست بکەن و بتوانن سەرکەوتنێکی بەنرخ پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن و خۆیان لەم دۆخە خراپەی یەکسان بوون ڕزگار بکەن، ھەرچەندە یانەی ھەولێر بۆ ئەم یارییە تەنیا ١٤ یاریزان و ٣ گۆڵچی ئامادەیە بەڵام ھەولێرییەکان بەلێنی ئەوەیان داوە کۆڵ نەدەن کاتێک ڕووبەرووی پێشەنگی کۆمەلەکەیان دەبنەوە، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەکەش عومەر سەلیم لە شاری بەسرەوە گوتی: ھەر چەندە ئێمە بە ژمارەیەکی یاریزانانی کەمەوە بەشداری ئەم یارییە دەکەین بەھۆی ئەوەی کە چەند یاریزانێکمان لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراقن و ژمارەیەکیان دووچاری پێکان ھاتوون، سەرجەم یاریزانانی ئێمەش تەنیا ١٧یاریزانمان ئامادەن بۆ ڕووبەرووبوونەوەی نەفتی جنوب سێ گۆڵچیشمان لەگەڵە ئەوە رێژەی ئامادەبووونی یاریزانانیش بۆ ئێمە کەمە، لەگەڵ ئەوەش یانەی نەفت یەکێکە لە یانە بەھێزەکانی ئەم خولە و یارییەکەش لەسەریاریگای ئەوانە ئێمەش لە دۆخێکین کە چەند یارییەکە دووچاری یەکسان بووینە، بەڵام ڕاھێنەری یانەکە ھەوڵی ئەوەی داوە کەشێکی لە بار بۆ یاریزانانی تیپەکە دروست بکات بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێکی باش تۆماربکەین، بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت لە نێو کێبرکێ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە دانەبرێن ، یانەی نەفتی جنوبیش خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی بەتوانایە ھەموو ھەولێکیان ئەوە دەبێت سێ خاڵی یارییەکە لە ئێمە وەرگرن، بەڵام ئێمە سەرجەم ئەو یاریزانانەی گشتیان بۆ بەسرە کردوە لە بارێکی دەروونی باشدان و دەتوانین بلێن سەرجەمیان ئامادەن بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تیی خاوەن یاریگاو تاکە ئامانجی یاریزانانی ئێمە ئەوەیە کە بتوانین سێ خاڵی یارییەکە بکەینە ئامانجی خۆمان و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بھێنین و بتوانین بگەرێنەوە نێو کەش و ھەوایی سەرکەوتن ، گرفتی ئێمە تەنیا کەمی یاریزانانە بۆ یارییەکە تەنیا ٣ یاریزانی یەدەگمان دەبێت ، بەڵام ھەموو ھەولێکمان داوە کە ئەمانە ھیچ نەبێتە گرفت بۆ تیپەکەمان بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئاست لەبەرامبەر یانەی نەفتی جنوب بەدەست بھێنین وبۆ یارییەکانی تریش ببێتە ھاندەرێکی باش بۆ پێشکەش کردنی ئاستی بەرز ھیواداریشین سێ خاڵە یارییەکە بۆ یانەی ھەولێر بێت، یانەی ھەولێر بە کۆکردنەوەی تەنیا ١٠ خاڵ لە پلەی حەفتەمی ریزبەندی یانەکان دێت.
