پێشمەرگەی هەولێر دەستبەرداری چەند یاریزانێك دەبێت
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانەكەی هەوڵی ئامادەكردنی تیپێكی بەهێز دەدەن بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی كوردستان بۆ ئەم مەبستەش دەستبەرداری هەر چوار یاریزان (شێرزاد محەمەد، مازن عەزیز، ئامانج فەخرەدین، نێچیرڤان پاشا) بن.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە دا، كە یانەكەیان بیر لە دەستبەردانی یاریزانی پیشەگەری میسری (ئەحمەد حوسنی) دەكەنەوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەر لە هێڵی بەرگری مۆربكەن، چونكە كێشەی هەرە گەورەی تیپەكەیان لە هێڵی بەرگرییە.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە قۆناغی یەكەمی خولی نایابی كوردستان لە پلەی نۆیەم دێن بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ.
رێبین رەمزی
