پێكهاتەی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یارییە دۆستانەكەی ئێرلەندا راگەیاندرا

پێكهاتەی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یارییە دۆستانەكەی ئێرلەندا راگەیاندرا
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان ئێوارەی یەكشەممە پێكهاتەی هەڵبژاردەی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە لە هەرێمی ئیلان ڤانینی ئێرلەندا راگەیاند.
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان دوای دەستنیشانكردنی سلێمان رەمەزان و ئەرسەلان جەلال وەكو راهێنەر و یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان، ئەمڕۆ ئێوارە پێكهاتەی هەڵبژاردەكە راگەیاندرا، كە لە ستافی مەشق و كارگێڕی و هەروەها 19 یاریزان پێكهاتووە.
تەواوی پێكهاتەی هەڵبژاردەكە بە گشتی بەم شێوەیە دەبێت:
1 – سلێمانی رەمەزان راهێنەر (زێرەڤانی)
2- ئەرسەلان جەلال یاریدەدەری راهێنەر (نەورۆز)
3- سایغن شەوكەوت راهێنەری گۆڵپارێز (كەركووك)
4- حیلمی سابیر یاریدەدەری پزیشكی (سیروانی نوێ)
5- دلزار حەمەد رەحمان خزمەتگوزاری تیپ (هندرێن)
6- زنار فەیزی گۆڵپارێز (دهۆك)
7- زوهێر عەبدولجەمال گۆڵپارێز (زێرەڤانی)
8- خالید موشیر یاریزان (دهۆك)
9- بەیار ئەبووبەكر یاریزان (دهۆك)
10- هونەر ئەحمەد یاریزان (زێرەڤانی)
11- ئیبراهیم كەریم یاریزان (نەورۆز)
12- شوان قادر یاریزان (پێشمەرگەی سلێمانی)
13- ئەركان ئەمیر یاریزان (برایەتی)
14- محەمەد سابیر یاریزان (شێروانە)
15- رێكار هاشم یاریزان (هندرێن)
16- عەبدوڵڵا سەربەست یاریزان (پێشمەرگەی هەولێر)
17- فەرهەنگ وریا یاریزان (پێشمەرگەی هەولێر)
18 – رامیار ئازاد یاریزان (هەولێر)
19- عەلی حوسێن یاریزان (كەركووك)
20- بەڕۆژ جادر یاریزان (زاخۆ)
21- كۆسرەت باییز یاریزان ( هەولێر)
22- سیواد ئیسماعیل یاریزان (ئارارات)
23- رازگۆ فەریق یاریزان (سۆلاڤ)
24 – حاتەم عەلی یاریزان (سلێمانی).
بڕیاربووایە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵبژاردەی كوردستان دەست بە مەشق و ئامادەكاری بكات بۆ خۆئامادەكردن بۆ یارییە دۆستانەكەی، كە بڕیارە بەرامبەر هەڵبژاردەی هەرێمی ئیلان ڤانینی ئێرلەندا ئەنجامی بدات.
رێبین رەمزی
Top