شێرکۆ کەریم دەگەرێتەوە یانەی شورتە

شێرکۆ کەریم دەگەرێتەوە یانەی شورتە
کارزان کانەبی
لەگەڵ ئەوەی شێرکۆ کەریم یاریزانی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراقی سەردانی وڵاتی فەرەنسای کردبوو بە ھیوای مۆرکردنی گرێبەستێک لەگەڵ یانەی مارسیلیای فەرەنسی بۆ ئەوەی لەریزی یانە فەرەنسیەکە درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات، بەڵام بەھۆی کە سەردانی وڵاتی فەرەنسای کرد نەیتوانی بگاتە رێکەوتن لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بە ھۆکاری جیاواز دەستەی کاتی کارگێری یانەی شورتە بەلێنی ئەوەیان داوە کەوا دەرگای یانەکە بە رووی شێرکۆ کەریم بکەنەوە بۆ ئەوەی درێژە بە یاری کردن بدات لە یانەی شورتە لە جامی ئاسیا و وای عێراقی بەشدار بێت، لەم بارەشەوە سەرچاوەیەک لە یانەی شورتە ئەوەی ئاشکرا کرد گوتی" ئیچمە نامانەوێ دەستەبەرداری یاریزانی ناوبراو بین چونکە ماوەیەکی زۆرە لە ریزی یانەکەمان یاری دەکات خاوەن تایبەت مەندی خۆیەتی لە یاری کردن بۆیە نامەناوێ دەستبەرداری ئەو یاریزانە بەتوانایەن بین چونکە ئێمە یارییەکانی خولی عێراقمان لە پێش ماوە جگە لەوەش لە جامی یانە پالەوانەکانی ئاسیاش بەدشار دەبین شان بە شانی یانەی ھەولێر بۆیە پێویستیمان بە تواناکانی یاریزانێکی وەکو شێرکۆ دەبێت ، سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند کە پێشتر ئیدارەی کۆنی یانەکە رێگەی دابوو بۆ ئەوەی پەیوەندی لە خولی فەرەنسیەوە بکات ، بەڵام ئیدارەی تازەی یانەکە رێگری کردوە لە رۆیشتنی شێرکۆ بە ھۆی پێوستی بوونی یانەکە بەتوانای ئەو یاریزانە ئێستاش شێرکۆ گەڕاوەتەوە عێراق بۆ ئەوەی درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات، پێشتریش شێرکۆ کەریمی یاریزانی کوردی شاری کەرکوک لە ھەوڵی ئەوە بوو پەیوەندی بە یانەی وەرزشی ھەولێر بکات بەڵام بەھۆی ئەوەی کە نەیتوانی بگاتە رێکەوتن لەگەڵ یانەکە ھەر لە ریزی یانەی شورتە ماییەوە ، ناوبراو تاکە یاریزانی کوردە لە ریزی یانەی شورتەی شاری بەغداد کە درێسی یانەکەی پۆشییەوە .
Top