لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئاڵاو خاک بە خالێک ڕازی بوون
لە تایمی یەکەمی یارییەکە لەگەڵ دەستپێکی فیکەی ناوبژیوانی یاریی یاریزانانی ھەردوو تیپ بە ھیواوەوە ھاتنە نێو یاریگا بە ھۆی یەکسانی ژمارەی خاڵەکانیان کە تاکە ئامانجی ھەردوو تیپ سێ خاڵی یارییەکە بووە بۆ ئەوەی چەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان سەربکەون، لە دەخولەکی دەستپێکی یارییەکە تەنیا تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگا بوو و یاریزانانیش زیاتر بە ھێرشی پێچەوانە یارییان دەکرد لە خولەکی ١٠ی یارییەکە قانع رەشید بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ بەخۆتی خۆی بۆ یانەی ئاڵا تاقیکردەوە بەڵام تۆپەکە ئامانجی نەپێکا، یاریزانانیش زیاتر لە ناوەڕاست دەبینران و ئاستی یارییەکەش تاڕادەیەک مام ناوەندی بوو تا خولەکی ١٦ی یارییەکە کاتێم ھەژار نائیب لێدانێکی ئاڕاستەی گۆڵی ئاڵا کردو ئەوەیش بۆ دەرەوە بوو، لە دوای ئەم ھێرشەش یاریزانانی ھەردوولا لەلایەن ڕاھێنەرنیان پالە پەستۆیان لەسەر بوو بە ھیوای چوونە نێو ھێلی سزای تیپی بەرامبەر بەڵام یاریزانانی ھەردوولا نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکن،لە خولەکەکانی (١٩،٣٤،٤٠)یاریزانانی خاکی میوان بەختی خۆیان تاقیکردەوە لەلایەن ھەریەک لە یاریزانان(ئەحمەدعومەر،سیفەدین عەبدوللا،گۆران بورھان) بەڵام ھێرشەکانیان بێ ئاکام بوو، لە خولەکی ٣٩ی یارییەکەش ھەڵکەوت عەباس لێدانێکی سەری جوانی ئاڕاستەی گۆڵی خاک کرد بەڵام گۆڵچی زیرەکانە کۆنترۆلی تۆپەکەی کرد ئەم تایمەش بەبێ گۆڵ بە کۆتایی ھات.
لە تایمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو یانە بە پلانەکانی ڕاھێنەرانیان ھاتنە نێو یاریگا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپیش چەند گۆڕانکاریەکییان لە پێکھاتەی یانەکەیان ئەنجامدا بەڵام ئامانجی نەبوو، یاریزانانیش زیاتر ھەولێیاندەدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و ھێرشی بەردەوامیان دەبردە ھەر بۆیەش یاریزانانی یانەی ئاڵای خاوەن یاریگاو بە توندی وەڵامی ھێرشەکانی تیپی میوانیان دەدایەوە بۆیە تاڕادەیەک توند و تیژی پێوە دیاربوو ناوبژیوانی یارییەکەش شەش کارتی زەردی بە ڕووی یاریزانان بەرز کردەوە کە پێنجیان بۆ یانەی ئاڵا بوو لەگەڵ کارتێکی سور بۆ یاریزان رەوا محەمەد لە یانەی ئاڵا بەھۆی بەکار ھێنانی توند و تیژی لە یارییەکە ھەریەک لە یاریزانان(سیفەدین عەبدوللا،گۆران بورھان،ھاوری عومەر، ئەحمەدسیروان) ھەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆلێک بۆ یانەی خاک بەڵام سەرجەم ھەوڵەکان بێ سوودبوو، یانەی ئاڵاش زیاتر پشتی بەھێرشی پێچەوانە دەبەستا بۆیە سەرجەم ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو سەر ئەنجامیش ھەردوو یانە بە بێ گۆڵ و بە خالێک یەکسان بوون و کۆی خاڵەکانیان بۆ نۆ خاڵ بەرز کردەوەلە پلەکانی ١١و ١٢ی ریزبەندی یانەکان مانەوە.
کارزان کانەبی
