سلێمانی بە حاتم عەلی خۆی بەھێز دەکات

سلێمانی بە حاتم عەلی خۆی بەھێز دەکات
کارزان کانەبی
بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەتر لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، کە چەند یارییەکە رزگارعەلی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە دەکات، دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردوو حاتم عەلی یاریزانی یانەکە پەیوەندی بە یانەی زاخۆەوە کردبوو بۆ ئەوەی یاری لە خولی نایابی عێراقی بکات لە ریزی یانە کوردییەکە، بەڵام ئەم وەرزە بەھۆی ھەندێک کاری تایبەت نایەوێ لە یارییەکانی خولی عێراقی یاری بکات و ئێستاش بە شێوەی خواستن تا کۆتایی خولی نایابی کوردستان پەیوەندی بە یانەی سلێمانی کردەوە، لە بارەی پەیوەندی کردنیشی بە یانەی زاخۆ شڤان خەلیل لە راگەیاندنی یانەی زاخۆ راگەیاند گوتی" تاکو ئێستاش حاتم عەلی بە فەرمی یاریزانی ئێمەیە لە خولی نایابی عێراقی بەڵام یانەی سلێمانی پەیوەندیان پێوە کردوە بۆ ئەوەی لە خولی نایابی کوردستان یاریان بۆ بکات، ئێمەش بە شێوەی خواستن حاتەمان داوە بە یانەی سلێمانی دوای کۆتایی ھاتنی خولی کوردستانیش دووبارە پەیوەندی بە یانەی زاخۆ دەکاتەوە، حاتەمیش یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆیە ئێمە بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبووینە.
Top