كچە كوردەكان بەشداری پاڵەوانێتیكی عەرەب ناكەن
لە درێژەی قسەكانیدا لانجە سەلام گوتی: هۆكاری بەشداری نەكردنمان بۆ ئەوە دەگرێتەوە، كە من و ئەژین نەمانتوانی لەگەڵ شاندەكە برۆین بەهۆی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و هەروەها یاریزان زریان عەتا بەهۆی كێشەی لەگەڵ یانەكەی نەیتوانی سەفر بكات و دلسۆز عوبێد ئەوەیش سەفەرنەكردنی خۆی راگەیاند.
لە كۆتایی قسەكانیدا لانجە سەلام گوتی: لە مانگی 3ی ئەمساڵ لە شاری شەرمئەلشێخ پاڵەوانێتی عەرەب بۆ یارییە سیانییەكان ئەنجام دەدرێت و هەر لە ئێستاوە بە باشی خۆمان بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ئامادە دەكەین.
بە پێی چەند سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو یانەی نەورۆز رێگری لە یاریزان زریان عەتا كردووە، كە بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بكات، چونكە لەگەڵ شاندەكە هیچ ئەندامێكی دەستەی كارگێری یانەكە لەگەڵ نەبووە، بۆیە ئەوانیش رێگایان نەداوە بەشداری لەم پاڵەوانێتیە بكات هەرچەندە چاوەڕوان دەكرا ملوانكە بە دەستبهێنێت لە بەرانبەردا یاریزان دلسۆز عوبێد پشتگیری خۆی بۆ زریان عەتا دووپاتكردووە بڕیاری دا ئەوەیش بەشداری نەكات لەم پاڵەوانێتیە وەكو پاڵپشتیك.
جێگەی باسە یاری دایسلیۆن لە دوو یاری پێكهاتوەو ئەوەیش راكردن و پایسكلسواری، كە تیاییدا سەرەتا 10م راكردنە پاشان 30م پایسكلسواری دواتر 5م راكردنە و جیاوازی ئەم یارییە لەگەڵ یارییە سیانییەكان ئەوەیە، كە لە یارییە سیانیەكان یاری مەڵەوانی-ش هەیە.
رێبین رەمزی
