کەرکوک خۆی بەھێز دەکات

کەرکوک خۆی بەھێز دەکات
کارزان کانەبی
بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە یانەی کەرکوک لە کۆی ئەنجامدانی نۆھەفتە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان تەنیا خاوەنی شەش خاڵە و تەنیا یەک یاری بردۆتەوە لە ریزبەندی یانەکانیش بە پلەکانی دوازدەھەم دێت ئەوەش ئەنجامەکی باش نییە بۆ یانەکە، بۆیە بە ئامانجی رێکخستنەوەی تیپەکە و بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبەرو ھێلی بەرگری یانەکە دەستەی کارگێری یانەی کەرکوک دوو یاریزانی نێجیری وغانی ھێنایە ریزی یانەکەی ھەریەک لە یاریزانان(ئیزیکیل تیتتە )ی ھێرشبەرە بەڕەگەز غانیە ئەوەی تریان (ساندی مالمۆ)ی بەرەگەز نێجرییە لە بارەی ھێنانی ئەم دوو یاریزانەش موراد بەزاز لە راگەیاندنی یانەی کەرکوک بە سایتی گوڵانی راگەیاند گوتی" ھێنانی ئەم دوو یاریزانە بۆ بەھێز کردنی ریزی پێک ھاتەی یانەکەمان و ھەستانەوە تیپەکەیە لەم دۆخەی ئێستا کە تێیدایە بۆیە دەمانەوێ ئاستی یانەی کەرکوک بەرز بکەینەوە، ئیزیکیل تیتتە یاریزانی لاوانی ھەڵبژاردەی غانابووە و(ساندی مالمۆ) یاریزانی نێجیری لە یانەی عەرەبی ئوردەنی ھاتووە ماوەی گرێبەستەکەیان یەک وەزرە لە خولی کوردستان یاری دەکەن، لەبەرابمەر بڕی گرێبەستەکانیان موراد ئامادە نەبوو ھیچ بڕە پارەیەک ئاشکرا بکات، تەنیا گوتی: ئەوە نھێنیە و لە نێوان دەستەی کارگێری یاریزانانی ناوبراوە ئێمە دەمانەوێ بەھاتنی ئەم یاریزانانە تیپەکە ببەینە قۆناغێکی تر و ئاستمان زیاتر بەھێز بێت لە یارییەکانی داھاتوو.
Top