سلێمانی سکالا لەسەر یەکێتی تۆپی پێی عێراقی تۆماردەکات
ھەر چەندە ئەم وەرزە یانەی یانەی سلێمانی بە دوو ھۆکاری جیا کشانەوەی لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی راگەیاند بەھۆی ئەوەی لەیاری بەرامبەر یانەی نەفت بە دۆڕاودانرا و سێ خاڵی ستاندرا، ھۆکاری تریش بەھۆی ئەو کێشە داراییەی کە بەرۆکی یانەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتبوو، لە دواین پرسی یەک لای کردنەوەی چارەنوسی یانەی سلێمانیش لە خولی نایابی عێراقی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقی یانەکە سزا درا بە دابەزاندی یانەکە بۆ پلە دووی عێراقی و سزادانی بڕی ٣٠ملیۆن دیناریش بۆیە لە ئێستادا یانەی سلێمانی بە ھیچ شێوەیەک بەم بڕیارە ڕازی نییە و تانە لە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی دەدات، لەم بارەشەوە بەھمەن غەریب بەرپرسی راگەیاندنی یانەی سلێمانی راگەیاند گوتی" دوای ئەوەی ئێمە بڕیاری کشانەوەماندا لە خولی نایابی عێراقی بەھۆی ئەو سێ خاڵەی کە یاری نەفت بە زولم لە ئێمەیان ستاند، بەڵام لە بەرامبەر کشانەوەی ئێمە لە خولەکە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی سزای یانەکەی ئێمەی داوە بە دابەزاندنمان بۆ خولی پلە دووی عێراقی و لەگەڵ ئەوەشدا بڕی ٣٠ملیۆن دیناریان سزا داوین ئێمەش شاندێکمان پێک ھێناوە بۆ ئەوەی لە رۆژانی داھاتوو سەردانی بەغداد بکەن و لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراقی کۆببینەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتە و تانەدان لەم بڕیارە بۆیە ئەگەریش ئەوان چارەسەری ئەم گرفتەمان نەکەن ئەوە ئێمەش وەکو مافێکی خۆمان لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا سکالا لەسەر یەکێتی تۆپی پێی عێراقی تۆماردەکەین بۆ ئەوەی ئەم گرفتەمان بۆ چارەسەر بکرێت، بەھمەن گوتیشی : ئێستاش ئێمە ئامادەین بگەرێنەوە نێو کێبرکێیەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی ئەگەر ئەو سێ خاڵەی یاری نەفتمان بۆ بگەرێنەوە وە ئێمەش خۆش نابین لەو زولمەی کە لە یانەکەمان دەکرێت.
