دهۆك زەرمەندی یەكەمی گواستنەوەی زەستانەی خولی عێراق بوو
گرێبەستەكانی گواستنەوەی زەستانە بەمشێوەیە بوو.
یانەی هەولێر
لە یانەی هەولێر مستەفا نازم یاریزانی یانەی قوەجەوییە و رێباز عەبدوڵڵا گۆڵپارێزی بروسك پەیوەندییان بە یانەكە كرد.
یانەی دهۆك
ئەم یانەیە بەهۆی قەیرانی دارایی نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێك مۆربكات، تەنیا یاریزانی پێشوو و كاپتنی یانەكە خالید موشیر پەیوەندی بە یانەكە كرد، كەچی گشت یاریزانەكان بە پیشەگەرانەكانیش یانەی دهۆكیان جێهێشت دواین یاریزان، كە یانەی دهۆكی جێهێشت بەیار ئەبوبەكر بوو.
یانەی زاخۆ
یانەی زاخۆ بەهەمان شێوە دەستبەرداری چەندین یاریزان بوو، لەگەڵ دەستنیشانكردنی عەلی هادی وەكو راهێنەر گۆرانكارییەكی تەواوی لە پێكهاتەی یانەی زاخۆ كرد، لەم گواستنەوەیە توانیان گرێبەست لەگەڵ هەریەكە لە فەرحان شوكر لە یانەی زەورا و پیشەگەری هۆڵەندی ساندلی و و كەریم دەلی و عومەر كازم مۆركرد.
یانەی نەفتی ناوەڕاست
ئەم یانەیە وەرزی ئەمسال بۆ خولی نایابی عێراق سەركەوت توانی گرێبەست لەگەڵ گرنكترین یاریزانەكان مۆربكات، هۆزان ئازاد لە یانەی سلێمانی و نور سەبری لە یانەی قوە جەوییە و پیشەگەری سوری عەلا شبلی لە یانەی زاخۆ و سەعید موحسین لە یانەی نەفتی جنوب و پیشەگەری لوبنانی محەمەد غەدار.
یانەی زەورا
ئەم یانەیە لەگەڵ هاتنی عیماد محەمەد چەندین گۆرانكاری لە پێكهاتەی تیپەكەی ئەنجامدا بە هاتنی یاریزانان پیشەگەری سوری ئەحمەد دونی لە یانەی دهۆك و پیشەگەری بەرازیلی جۆ سانتۆس لە یانەی كەربلا و موهند عەبدولرەحیم لە یانەی شەبیبە قەبائل جەزائیری.
یانەی نەجەف
ئەم یانەیە لە سەرەتای دەستپێكی خولەكە گەورەترین كێشەی هەبوو، بەڵام لە گواستنەوەی زەستانە دەستبەرداری شەش یاریزان بوون و لە بەرانبەردا گرێبەستیان لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆركرد بەمشێوەیە، عەلی خەزیەر لە یانەی زەورا و پیشەگەری سوری مەنهل كۆسا و پیشەگەری ئۆگەندی سۆلا ماتۆڤۆ و پێشەگەری كامیرۆنی ماسیۆ ئەمبۆتا لە یانەی دهۆك.
یانەی تەڵەبە
ئەم یانەیە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆركرد بەمشێوەیە، عەلی سەڵاح لە خولی بەحرێنی گەرایەوە و سالح سەدیر لە یانەی دهۆك و ویسام زەكی لە یانەی نەفت و ئیبراهیم كامل لە یانەی قوە جەوییە.
یانەی قوە جەوییە
ئەم یانەیە لە گواستنەوەی زەستانە چەند یاریزانێك یانەكەیان جێهێشت بەهۆكاری جیاواز لەبەرانبەردا تەنیا گرێبەستیان لەگەڵ گۆڵپارێز عەمار عەلی مۆركردز
یانەی بەغداد تەنیا گرێبەستی لەگەڵ جەلال حەسەن مۆركرد و یانەی نەفتی جنوب گرێبەستی لەگەڵ حوسێن جەواد مۆركرد، كە لە ریزی یانەی زەورا یاری دەكرد و گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی یانەی دهۆك عودی تاڵیب مۆركرد، یانەی كەرخ گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی دهۆك عەلی موتشر و یاریزانی یانەی سلێمانی شەرشاب مۆركرد.
چەندین گرێبەستی تریش مۆركراوە، بەڵام ئەمانەی كە ناویان لەسەرەوە هاتەوە گرنكترین گرێبەستەكانی وەرزی زەستانە بوو.
رێبین رەمزی
