هەولێر لە دوا ساتەكان چەند گۆرانكارییەكی ئەنجامدا

هەولێر لە دوا ساتەكان چەند گۆرانكارییەكی ئەنجامدا
رۆژی چوارشەممە گواستنەوەی زستانەی خولی نایابی عێراق داخرا، كە تیاییدا یانەی هەولێر پێش داخستنی چەند گۆرانكارییەكی لە پێكهاتەكەی ئەنجامدا.
لە گواستنەوەی زەستانە تەنیا یەك یاریزان ریزی یانەكەی جێهێشت ئەوەیش گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق جەلال حەسەن بوو، كە چووە ریزی یانەی ئەمانە بەغداد و گشت یاریزانەكانی تر لە ریزی یانەكە مانەوە.
لە بەرانبەردا یانەی هەولێر لە دوا ساتەكان توانی گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان مۆربكات، سەرەتا گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی قوەجەوییە و هەڵبژاردەی عێراق مستەفا نازم بۆ خولی نایابی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا مۆركرد.
مستەفا نازم لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و یەكێك بوو لە ئەستێرە دیارییەكانی یانەكانی نەجەف و قوە جەوییە و هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق-یش یاری كردووە.
دواین گرێبەستی یانەی هەولێر لەگەڵ گۆڵپاریزی لاو رێباز عەبدوڵڵا ئەبابەكر بوو، كە ناوبراو لە ریزی یانەی بروسك یاری دەكرد و توانی بوونی خۆی بسلمەێنی.
گرێبەستی ناوبراو بۆ ماوەی 3 ساڵە و لە خولی عێراق و كوردستان و جامی یەكێتی ئاسیا لەگەڵ یانەكە بەشداری دەكات و دەبێتە گۆڵپارێزی سێیەمی یانەی هەولێر، دوای هەردوو گۆڵپارێز سەرهەنگ موحسین و دلێر حاتم.
رێبین رەمزی
Top