لە خولی پلە یەکی کوردستان ھەلۆ و سۆلاڤ لە لوتکەی یارییەکان یەکسان بوون

لە خولی پلە یەکی کوردستان ھەلۆ و سۆلاڤ لە لوتکەی یارییەکان یەکسان بوون
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لەسەر یاریگای بلی لە بارزان ھەردوو یانەی ھەلۆ و سۆلاڤ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و ھەوڵی زۆریان دەدا بۆ بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ، بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو سەرئەنجام ھەردوو تیپ بە گۆلێک یەکسان بون وخالێکیان پێبرا، ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
سۆران-خاک(٣-١)گۆڵ
سەورە-سەرچنار(١-١)گۆڵ
ئاڵتون کۆپری-ھەڵەبجە(٣-١)گۆڵ
ئاڵا-گارە(٠-٠)گۆڵ
شەھیدان-دەربەندیخان(١-٢)گۆڵ
ئاشتی-کۆیە-(١-١)گۆڵ
سێمێل-سیروانی نوێ(٣-٣)گۆڵ
ریزبەندی یانەکانیش
١-سۆلاڤ١٢خاڵ
٢-سێمێل١١خاڵ
٣-گارە١١خاڵ
Top