لە خولی پلە نایابی کوردستان ئەمڕۆ پێشمەرگەی ھەولێرو ئارارات یاری لوتکە ئەنجام دەدەن

لە خولی پلە نایابی کوردستان ئەمڕۆ  پێشمەرگەی ھەولێرو ئارارات یاری لوتکە ئەنجام دەدەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دەیەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بڕیارە ئەمرۆ پێنج شەممە وسبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی ھەرێمی کوردستان شەش یاری بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت، سبەی پێنج شەممە لە ھاوینە ھەواری پیرمام لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگە ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێروئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵ لە یارییەکە یانەی پێشمەرگە تاکو ئێستا لەسەر یاریگای خۆی سەرکەوتنی تۆمار نەکردوە بۆیە لەم یارییە نیازی بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتنی ھەیە لە یاریگا تازەکەی، ئاراراتیش کە چەند یارییەکە ئاستی وەکو پێویست نییە و نیازی ئەوەی سەرکەوتن تۆماربکات و ھاندەرانیشی بە سەرکەوتن ئاشت بکاتەوە بۆیە ئەم یارییە بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان دادەنرێت لەم ھەفتەیە، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری دھۆک یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەکان لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ھەولێر دەکات لەم یارییەشدا کوڕانی زێرەڤانی نیازی ئەوەیان ھەیە درێژە بەسەرکەوتنەکان بدەن بۆ ئەوەی پێشەنگی یانەکان بپارێزن و یانەی ھەولێریش چاوی لە بەدەستھێنانی ئەنجامێکی شایستەیە لە بەرامبەر یانەی زێرەڤانی سەمەجەوھەری ڕاھێنەری یانەکەش پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن لەبەرامبەر تیپی خاوەن یاریگا، لەسەر یاریگای فەرماندەیش لە شاری سلێمانی یانەی پێشمەرگەی شارەکە بەسەرپەرشتی ڕاھێنەری تازەی یانەکە سەردار ساڵح لە ئەرکێکی قورسدا ڕووبەرووی یانەی دھۆک دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئەرکیان قورسە ، پێشمەرگەش نیازی ئەوەی ھەیە یەکەم سێ خاڵ لەم وەرزە بەدەستبھێنێت، رۆژی ھەینیش یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی سلێمانی دەکات تیپی خاوەن یاریگا کە چەند ھەفتەیە سەرکەوتنی تۆمارنەکردوە چاوی لەوەیە بە پاڵپشتی یاریگاو ھاندەران سەرکەوتن بەسەر یانەی سلێمانی تۆماربکەن، کوڕانی سورپۆشەکانیش بە سەرپەرشتی ڕاھێنەری تازەی یانەکە رزگار عەلی بە ھیوای سێ خاڵ ڕووبەرووی یانەی برایەتی دەبنەوە، لەسەر یاریگای بارزانیش لە زاخۆ ھەردوو یانەی کەرکوک و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لەوەیە ئەنجامی شایستە دەستەبەر بکەن، زاخۆ بۆ پێشڕەوی کردن بۆ پێشەنگی یانەکان و کەرکوکیش بەھیوای ئەنجامی باش بەیەک دەگەن، لە شاری سلێمانیش یانەی ھەندرێن لە ئەرکێکی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی نەورۆزی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، لەم یارییەشدا یانەی نەورۆز بەھیوای گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان و ھەندرێن بە ورەیەکی بەھێزەوە ڕووبەرووی یانەی نەورۆز دەبێتەوە سەرجەمی یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای عەسر بەرێوە دەچێت، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-زێرەڤانی ١٩خاڵ
٢-دھۆک١٦خاڵ
٣-زاخۆ١٦خاڵ
٤-نەورۆز١٥خاڵ
٥-سلێمانی١٢خاڵ
Top