بەھۆی دابین نەکردنی بڕی ٦٦ھەزار دۆلار ئەنێست ئەنیگای کامیرونی ریزی یانەی دھۆک جێدەھێلێت

بەھۆی دابین نەکردنی بڕی ٦٦ھەزار دۆلار ئەنێست ئەنیگای کامیرونی ریزی یانەی دھۆک جێدەھێلێت
کارزان کانەبی
لەگەڵ ئەوەی لە دەست پێکی ئەم وەرزەی خولی عێراقی دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی دھۆک بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزی خولی نایابی یانەکانی عێراقی کۆمەلێک یاریزانی پیشەگەری بەتوانای ھێنایە ریزی یانەکەی ، بەڵام بەھۆی ئەم قەیرانە داراییەی کە رووی لە یانەی دھۆک کردوە ، رۆژ لە دوای رۆژ یاریزانان ریزی یانەکە جێدەھێلن بەھۆی ئەوەی یانەی دھۆک ناتوانێ بڕی گرێبەستەکانیان دابین بکات، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش ئەنێست ئەنیگای کامیرونی ھێرشبەری یانەکەیە کە ئەو داوای برێک پارەی کردووە بە ئامانجی بەردەوامبوون بەڵام یانەی دھۆک ئامادە نییە ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ دابین بکات، لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دھۆک بۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەنێست ئەنیگای کامیرونی ئەم وەزرە ھاتۆتە ریزی یانەکەمان بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزی خولی نایابی عێراقی لە چەند یارییەکی ڕابردووش ئاستی پێویستیان پێشکەش کردوە لە یارییەکان، ئێستاش وەکو مافێکی ڕەوای خۆی داوای بڕی ٦٦ھەزار دۆلاری ئەمریکی کردوە بۆ بەردەوامبوونی لە یانەکە بەڵام بەھۆی ئەو کێشە داراییەی کە ئێستا دووچارمان بۆتەوە ئێمەش ناتوانین ئەو بڕە پارەیە دابین بکەین ئەوەیش داوای گواستنەوەی لە یانەکە کردوە دەچێتە یانەیەکی تر ، ڕەنگە ئێمەش بەفەرمی مافی گواستنەوەی پێ بدەین وەکو یاریزانێکی پیشەگەر.
Top