سەردار مەجید و دەربەندیخان رێکەوتون

سەردار مەجید و دەربەندیخان رێکەوتون
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی ئەم وەرزە یانەی دەربەندیخان نەیتوانی لە یارییەکانی ڕابردوو خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجامێکی شایستە دەستەبەر بکات دوای ئەنجامدانی پێنج یاری تەنیا چوار خاڵی بەدەستھێناوە ئەمەش بووە ھۆی ناڕازیی ھاندەرانی یانەکە بەم ھۆیەشەوە دەستەی کارگێری بەدوای راھێنەرێکی بە ئەزموون دەگەڕا بۆ شوێن گڕەوەی راھێنەری پێشووی یانەکە جواد عەزیزی ڕاھێنەری پیشەگەری ئێرانی، یانەکەش لە ئێستادا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سەردار مەجیدی راھێنەری پێشووی یانەی شێروانە مۆرکردوە لەم بارەشەوە سەردار مەجید گوتی: گرێبەستی من و یانەکە تەنیا بۆ ماوەی دە یاری ڕابردووی خولەکە دەبێت ، دوای دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەی شێروانەی شارەکەم یانەی دەربەندیخان پەیوەندیان پێوە کردم بۆ ئەوەی مەشقی یانەکە لە ئەستۆ بگرم، بۆیە لە ئێستا من بەفەرمی گرێبەستی ئەو یانەیەم لە ئەستۆیە و ھەوڵیش دەدەم بە شێوەیەکی باش ئاستی تیپەکە بەرز بکەمەوە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی دەربەندیخان ببمە ئاستێکی تر و لە یارییەکانی داھاتوو کێبرکێ لە سەر بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە بکەین لە خولەکە.
Top