شەش یاریزانە دوورخراوەكەی هەڵبژاردەی عێراق بناسە

شەش یاریزانە دوورخراوەكەی هەڵبژاردەی عێراق بناسە
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی، سێ یاری دۆستانەی لە وڵاتی ئیمارات ئەنجامدا بەمەبەستی دەستنیشانكردنی 23 یاریزان لە كۆی 29 یاریزان بۆ بەشداریكردن لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا 2015 لە وڵاتی ئوسترالیا.
دوای تەواوبوونی یارییەكەی رۆژی یەكشەممە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئۆزباكستان، كە یارییەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رازی شنێشل بڕیاری دا دەستبەرداری هەر شەش یاریزان ( نەبیل سەباح، مەهدی كەریم، سەیف سەلمان، سەعد ناتق، عەبدولقادر تاریق، حەمادی ئەحمەد) بێت.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق لەم چەند رۆژدا بەرەو وڵاتی ئوسترالیا بەرێدەكەوێت و پێش دەستپێكردنی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا، لە رۆژی (4/1/2015) یارییەكی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
Top