ئیلینا لەبەر ھۆکای خێزانی نەھاتە زاخۆ
دوای ئەوەی ئەحمەد فازلی ڕاھێنەری تیپی باسکەی یانەی زاخۆ بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولی نایابی عێراقی دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە، بەم ھۆیەشەوە یانەی زاخۆ لە ھەوڵی ئەوە بوو شوێنگەرەویەک بۆ شوێنی ڕاھێنەری ناوبراو بدۆزیتەوە، دوای ھەولێکی یانەی زاخۆ بڕیاری دا بۆ شوێنی راھێنەری پێشووی یانەکە ئیلینا ئۆجینی پیشەگەری سربی بھێنێتەوە یانەکەی بۆ ئەوەی تیپەکە لەم بارودۆخە ڕزگار بکات و ئاستی یانەکەش بەرز بکاتەوە بۆیە دوای گفت و گۆکردن ئیلینا ڕازی بوو بە گەڕانەوە بۆ یانەی زاخۆ بەڵام بەھۆی رێگری خێزانی ناوبراو نەیتوانی لە مۆرکردنی گرێبەستەکەی سەرکەوتبووبێت و یانەی زاخۆ لە شوێنی ئەو ڕاھێنەری سربی میلانی ھێنایە ریزی یانەکەی لەم بارەشەوە جوتیار عەلی یاریدەدەری راھێنەری یانەی زاخۆ گوتی: ئێمە بەنیازی ئەوە بووین کە گرێبەست لەگەڵ ئیلینا ئۆجینی راھێنەری پێشووی یانەکەمان مۆربکەین بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات لە خولی عێراقی بۆ بەدەست ھێنانی ئەنجامی شایستە، وەرزی ڕابردووش لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە توانیومانە ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین دوای ئەوەی ناوبراو ڕەزامەندی نیشاندا بە وەی کە دێتە شاری زاخۆ بۆمۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی زاخۆ، بەڵام بەھۆی رێگری کردنی خێزانەکەی لە ھاتنی بۆ عێراق و بەھۆی ئەو گرفتی ئاسایش و نەبوونی ئارامی لە شارەکانی عێراق ، ئۆجین نەھاتە شاری زاخۆ و گرێبەستی لەگەڵ باسکەی زاخۆ مۆرنەکرد بۆ شوێنی ئەویش ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ ڕاھێنەری سربی میلان مۆرکرد لەبەرامبەر ٣٠ھەزار دۆلار بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەو سەرپەرشتی مەشقی یانەی زاخۆ دەکات لە خولی باسکەی عێراقی .
